سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد

سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد


ڕۆژی پێنجشەممە 4ی ئایاری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز مارتین یێگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق كرد كە بەبۆنەی كۆتاییهاتنی بە ئەركەكانی و ماڵئاواییكردن، سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.
لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ باڵیۆزی ئەڵمانیا خواست و سوپاسی گەل و حكوومەتی ئەڵمانیای كرد كە لە قۆناغی جیاجیا دا پاڵپشتی گەلی كوردستان بوونە.
هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تاوتوێ كرا و جەختیش لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كرایەوە.

Top