سوودە تەندروستییەكانی لەزگەی لووت

سوودە تەندروستییەكانی لەزگەی لووت

لەزگەی لووت Nasal strips بریتییە لە شریتێك كە وەكو سپرینگ كاردەكات، ڕاستەوخۆ پێش نووستن دادەنرێت بۆ فراوانكردنی ڕێڕەوەی لووت بەمەبەستی ئاسانكردنی هەناسە بە ڕێگەی لووت. لەزگەی لووت بە قەبارەی جیاواز بەردەستە، بێ بەكارهێنانی هیچ دەرمانێك بە ئاسانی دادەنرێت، هەروەها زیانی لابەلای كەمی هەیە و دەتوانرێت كە بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەكاربێت. ئەمە سەلمێنراوە كە بەكارهێنانی لەزگەی لووت سوودی بۆ سووككردنی حاڵەتەكانی گیرانی لووت و باشتركردنی كوالێتیی خەو هەیە، هەروەها كەمكردنەوە یان نەهێشتنی پرخە Snoring و سووككردنی نیشانە هاوكاتەكانی پرخە وەكو باشتركردنی هەناسە لە حاڵەتەكانی هەناسەتەنگیی سووك لەكاتی خەودا، بەتایبەتی ئەو جۆرە پرخەیەی كە هۆكارەكەی لە خودی لووتدایە، وەكو: گیرانی لووت، هەڵامەت یان ئەنفلوەنزا، هەستەوەری درێژخایەن، تەسكبوونەوەی دەرچەكانی لووت، لەگەڵ خواربوونی بەربەستی لووت.

 

Top