ڕفاندنی زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەری نایاسایی لەلایەن قاچاخچییە مەکسیکییەکانەوە

ڕفاندنی زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەری نایاسایی لەلایەن قاچاخچییە مەکسیکییەکانەوە

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە دوو هەزار کۆچبەری نایاسایی لەلایەن باندە قاچاخچییەکانەوە لە مەکسیک ڕفێندراون.

دەزگای کۆچبەری نیشتمانی مەکسیک لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٢دا دوو هەزار و ١١٥ کۆچبەری نایاسایی لەلایەن ساختەکاران و باندەکانی ماددە هۆشبەرەکانەوە ڕفێنراون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم کەسانە لە نەتەوە جیاوازەکان بوون و هەوڵیان دەدا بگەنە ئەمریکا.

باندەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە ئەو کەسانە دەڕفێنن و پارەیان لێ وەردەگرن کە هەوڵدەدەن لە ڕێگەی مەکسیکەوە بگەنە ئەمریکا.

مەکسیک یەکێکە لە ڕێگا سەرەکییەکانی گواستنەوە بۆ ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی کە هەوڵدەدەن لە وڵاتانی دیکەی ئەمریکای ناوەڕاست و باشوورەوە بگەنە ئەمریکا.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top