سوودە تەندروستییەكانی پاودەری كاكاو

سوودە تەندروستییەكانی پاودەری كاكاو

  پاودەری كاكاو دەوڵەمەندە بە گەلێك ماددەی دژەئۆكسان لە جۆری ڤلافۆنۆلەكان Flavonols و پۆلیفینۆلەكان Polyphenols كە خانەكانی لەش لە فشاری ئۆكسان Oxidative stress دەپارێزن، هەروەها كانزاكانی زینك، ئاسن، سیلینیۆم بە ڕێژەیەكی باش لەخۆدەگرێت. پاودەری كاكاو Cocoa powder سوودی تەندروستیی زۆری هەیە، بەتایبەتی كە ڕێژەی كاكاو لە ناویدا لە 72% كەمتر نەبێت، وەكو: باشتركردنی فرمانەكانی مێشك بەتایبەتی توانای بیرهاتنەوە، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی تەندروستیی ماسوولكە و دەمارەكان، هاندانی زووتر چاكبوونەوی برین بە هۆی ڕێژە بەرزەكەی كانزای زینك (تۆتیا)، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ، باشتركردنی هاتووچۆی خوێن، دابەزاندنی پەستانی خوێن، دابەزاندنی ئاستی كۆلیستیرۆڵی خوێن، كەمكردنەوی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە و چەند جۆرێكی شێرپەنجە، كەمكردنەوەی زیانە لابەلاكانی چارەسەر بە تیشك لە تووشبووانی شێرپەنجەدا، كۆنترۆڵكردنی ئاستی شەكری خوێن، كەمكردنەوەی ئاستی هەوكردن لە لەشدا بەهۆی ڕێژە بەرزەكەی ماددەی تیۆبرۆمین، هەروەها كۆنترۆڵكردنی كێشی لەش.

Top