*کێ براوەی هەڵبژاردنی تورکیا دەبێت؟ *ئەی کێ دۆڕاوی هەڵبژاردنی تورکیا دەبێت؟

*کێ براوەی هەڵبژاردنی تورکیا دەبێت؟ *ئەی کێ دۆڕاوی هەڵبژاردنی تورکیا دەبێت؟


*نهێنیەکی ناو هەردوو هاوپەیمانە سەرەکیەکەی هەڵبژاردنی تورکیا.
-ڕۆژی یەک شەمە ڕێکەوتی ١٤-٥-٢٠٢٣هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا ئەنجامدەدرێت.
*یەکەم خوێندنەوەیەک بۆ هاوپەیمانەتیەکان و نهێنیەکی ناو هاوپەیمانەتیەکان.
ا-لەم هەڵبژاردنە چەند لیستێک لەژێر ناوی جیا بەشداری هەڵبژاردن دەکەن.
١-هاوپەیمانی جەماوەر لەپارتی داد گەشەپێدان و پارتی بزوتنەوەی نیشتمانی پێکدێت.
٢-هاوپەیمانی میللەت لەشەش پارتی ناو و ناوەڕۆکی جیا پێکهاتەوە پێکدێت.
٣-ئەلێرە پارتی دیموکراتی گەڵان کەدەنگدەری پێکهاتەی کورد دەنگی بۆ دەدات لەلیستی بەشدار بوی پەرلەمان لەناو هاوپەیمانەتیەکی ترە بەڵام لەدەنگدان بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دەنگ بەکاندیدی ئۆپۆزیسیۆن(کەمال قلیچدار ئوغلو) دەدەن.
((ئەلێرە شتێک هەیە دەبێت هاووڵاتیان و شەقامی هەرێمی کوردستان بیزان بەوەی(مە هە پە)پارتێکی نەژاد پەرستە لەناو هاوپەیمانی جەماوەر و بەهەمان شێوە پارتەکەی( میرال ئەکشینار)نەژادپەرستن،،بەو مانایەی لەهەردوو هاوپەیمانی سەرەکی هەڵبژاردنی تورکیا نەژاد پەرستی تیادایە))-نەژاد پەرستەکان دوژمنی سەرەکی میللەتی کوردن).
*دووەم کێ و کام هاوپەیمانی براوە و دۆڕاوی هەڵبژاردنی تورکیا دەبن؟
آ-ئەم هاوپەیمانەتیەی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی تورکیا بباتەوە براوەی تەواوی هەڵبژاردن دەبێت؟
ب-هەر هاوپەیمانەتیەک یەکێ لەهەڵبژاردنی پەرلەمان یاخود سەرۆکایەتی بباتەوە سەرکەوتنەکەی تەواو نابێت.
ج-هەر لایەنێک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بەبێ هەڵبژاردنی پەرلەمان بباتەوە لەداهاتو ڕووبەڕوی دەیان کێشە دەبێتەوە.
د-هەر هاوپەیمانەتیەک هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی بباتەوە سیستەمی ووڵات سەرۆکایەتی دەبێت.
*سێ یەم ئەی چۆن سیستەمی ووڵات دەگۆڕدرێت؟
-ئەگەر ئۆپۆزیسیۆنی تورکی + پارتی دیموکراتی گەلان زۆرینەی پەرلەمان نەبەنوە.بەو مانایەی کەمتر لە(٤٠٠)چوار سەد کورسی پەرلەمانی نەبەنەوە ئەوا ناتوانن لەناو پەرلەمان گۆڕانکاری بکەن.
-ئەگەر لەداهاتو کێشە لەنێوان هەردوو هاوپەیمانی دەسەڵات(جەماوەر) و هاوپەیمانی ئۆپۆزیسیۆن(میللەت)+پارتی دیموکراتی گەلان دروست بێت دەتوانن لەڕێگای ڕیفراندۆم سیستەمی ووڵاتی تورکیا بگۆڕن. بۆ کۆکردنەوەی دەنگی ناو پەرلەمان دەبێت(٣٦٠)سێ سەد و شەست دەنگی ناو پەرلەمان کۆبکرێتەوە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.
*لەکۆتایی.
-بەبڕوای من هەڵبژاردنی تورکیا هاوشێوەی هەڵبژاردنی پێشوی ئەمریکایە.هەڵبژاردنی پێشوی ئەمریکا ڕیفراندۆمێک بو لەسەر ویستن و نەویستنی ترامپ(هاووڵاتیانی ئەمریکی هەوڵیان بۆ لادانی ترامپ دەدا و بەشێکی زۆری کۆماریەکان هاوکار بون).
هەژار محەمەد عەلی(ڕۆژنامەنوس و چاودێری سیاسی).

Top