زیانە لابەلاكانی چارەسەری كیمیایی

زیانە لابەلاكانی چارەسەری كیمیایی

چارەسەری كیمیایی Chemotherapy واتە بەكارهێنانی چەند دەرمانێك بۆ لەناوبردنی خانە شێرپەنجەییەكان، بەڵام ئەم دەرمانانە كاریگەری دەكەنە سەر خانە تەندروستەكانیش لە لەشدا. ئەگەرچی چارەسەری كیمیایی بۆ زۆربەی جۆرەكانی شێرپەنجە سوودی لێ وەردەگیرێت، بەڵام گەلێك زیانی لابەلای بۆ لەش هەیە، كە بریتین لە: بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، ناڕێكبوونی لێدانەكان دڵ، لاوازكردنی سیستمی بەرگریی لەش، سكچوون یان قەبزی، هێڵنج، كەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن، بێهێزبوونی دەست و قاچەكان هاوكات لەگەڵ تەزین یان سڕبووندا، ئازار لەكاتی پیادەڕۆییدا، هەستكردن بە ساردبوونی لەش، ئازار و پووكانەوە یان كەمبوونەوەی بارستایی ماسوولكەكان، ئازار یان ناڕەحەتیی گەدە، گرفت لە هەستی بیستندا، هەستكردن بە ماندووبوون و هیلاكیی جەستەیی، گرفت لە بیرهاتنەوەدا، سەرسووڕان، خەمۆكی، كولبوونی دەم، پەیدابوونی پەڵەی سوور لەسەر پێستدا كە لەوانەیە هاوكات بێت لەگەڵ خورشت، گۆڕانی ڕەنگی نینۆكەكان، تەنكبوون یان هەڵوەرینی كاتیی قژ، واتە پاش تەواوبوونی كۆرسی دەرمان قژ گەشە دەكاتەوە، گرفت لە فرمانی گورچیلەكاندا بە شێوەی بینینی خوێن لەگەڵ میزدا لەگەڵ ئازار، سترێس، گرفت لە نووستندا، پەستی بەتایبەتی لە ئافرەتدا.

 

Top