پێشمەرگایەتی :گەورەترین شانازی سەرۆک مسعودبارزانی ...

پێشمەرگایەتی :گەورەترین شانازی سەرۆک مسعودبارزانی ...

61 ساڵ بێ پسانەوەودابران
سەرۆک مەسعود بارزانى ،پێشمەرگەى کوردستانە،خەمی گەڵ ونیشتیمانی لەسەر شانە،ھەمیشە لە ژیانیدا، وەک پێشمەرگەیەک خۆی ناساندوەو لەسەنگەری بەرگریکردن وداواکردنی مافەکانی خەلک وبەدیھێنانی خواستەنەتەوەییەکان بووە،شانازی بەپێشمەرگایەتی کردوە،نەک پلە و پۆست وناونیشانی تر،
61ساڵەسەرۆک مسعود بارزانی بوویتە بەشێک لەمێژووی خەبات وتێکۆشان ، مێژووی گەلەکەمان بەبێ باسکردنی مێژووی رێبازی بارزانی وسەرۆک مسعود بارزانی ھیچ بەھاو نرخێکی نیە ،بۆیەش وەک بەشێکی جیانەکراو لەمێژووی شۆرش وخەباتی گەلی کوردستان سەیر دەکرێت ،كاریزماێکی بەهێزە و تەنیا رەمزی حزبێك نییە، بەڵكوو هی هەمووخەلكی كوردستانە
لەگەل ئەوەی لە قۆناخە جیاوازەکانی خەبات و تێکۆشانی دازۆرھەورازونشێوی بینیوەورووبەرووی زۆرقۆناغی سەخت ودژوار بویتەوە،بەلام ھەرلەسەنگەری بەرگری كردن مایتەوەلە مافەرەواکانی خەلکی كوردستان. ھەمیشە داکۆکی لەو بەها نەتەوەیی و نیشتمانییانەی کردووەتەوە، کە بە درێژایی تەمەنی پێشمەرگایەتى خەباتی بۆ کردوون ،
پشت ئەستوور بەئیرادەی بەھێزو باوەڕ بەخۆبوون بەکێشەی رەوای گەلەکەی ،بۆساتێک سڵی نەکردوە لەوەدیھاتنی خواستە نەتەوەییەکان ،بۆیە هەمیشە شانازی بە پێشمەرگەبوونییەوە دەکات و لە مێژووی گەلی کوردستاندا و لە ئاستى نەتەوەیی و نیشتمانی و لە ئاستیى دیپلۆماتیکیشداسەرۆک مسعودبارزانی بە پێشمەرگەى رێگەى ئازادی و رزگارى و بەیەکەوەژیان ناسراوە،
لە ماوەی شەڕی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش، لەجیاتی جیھان ڕاستەوخۆ سەرکردایەتیی شەڕی دژی تیرۆریستانی دەکرد و سەرپەرشتیی و فەرماندەیی هەڵمەتەکانی پێشمەرگەی دەکرد،
هەمیشە لە سەنگەرەکانی پێشەوەدا لەگەڵ پێشمەرگە قارەمانەکان دابووە بۆ پارێزگاری و بەرزڕاگرتنی شکۆی خەڵکی کورستان،
به‌ سوربوون و پێداگرییه‌كی ڕابه‌رانه‌وه‌‌ له‌سه‌ر بڕیاردانی گه‌لی كوردستان له‌ مافی چاره‌نووسی خۆی،وەک تەواوکارێک بۆئەرکی پێشمەرگایەتی ، له‌ ڕێكه‌وتی 25/9/2017، ڕێفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان ساز دا، له‌ ئه‌نجامدا 93% ده‌نگده‌رانی كوردستان، به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگیان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان دا.کەبە وێستگەیەکی وەرجەرخان دادەندرێت لەمێژووی گەلی کوردستان،
ھەمیشەوەک پێشمەرگە پارێزەری بەیەکەوەژیانی نەتەوەیی وئایینی وسیاسی بووە،ئەزموونی دوورودرێژی لەدروستکردنی پردی پەیوەندی پێکەوەبوونی سەرجەم پێکھاتەکان ، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەیە کە پێکەوەژیانی ئاشتیانە و یه‌كترقبووڵکردن و لێبووردەیی لە بنەما سەرەکییەکانی کارکردنی بووە،بەسوود وەرگرتن لەکولتوورەی رێبازی بارزانی ،بێ جیاوازی، داکۆکیکردوە لە مافەی سەرجەم پێکھاتەکانی کوردستان ،
لەپێناوەیەدا قوربانیی گەورەی بەخشیوە،ئێستاش دوای تەمەنێکی دوورودرێژی پرلەشانازی ھێشتا بەردەوامە لە خەبات و تێکۆشان لە پێناو دەستەبەرکردنی مافە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان و پاراستنی دەسکەوتەکانی گەلی کوردستان،
، تاھەتایەوەك پێشمەرگەوسیمبولێک بۆکوردایەتی وسەربەخۆیی گەل وخاکی کوردستان دەمێنێتەوە،بۆیەش ھەمیشەپەرۆشی یەکرێزی وھاوھەڵوێستی لایەنەسیاسیەکانە ،ھەرلەڕوانگه‌ی پاراستن وبەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان ، كه‌ به‌خوێن و خه‌بات به‌ده‌ست هاتوون
،لەرێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتیمانیی بارزانی دا بریاری هه‌ڵدانه‌وه‌ی ‌،لاپەرەیەکی نوێ لە کۆی پەیوەندیەکانی دا .تا بەكۆبوونه‌وه‌ وگفتوگۆ‌ کردن چاره‌سه‌ری گرفته‌كان بکرێت، کەئەمەش کاریگەرێکی گرنگی ھەبووبۆچارەسەرکردنی کێشەکان وپاراستنی بەرژەوەندییە نیشتیمانییەکان ،کەسەرەنجام لە
16 ی 5ی 2023 هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆبونەوە .بەمەش کەشی برایەتی و کاری پێکەوەیی دروستکرد،و کەلێنەکانی رابووردوو ناھێلێت.
لەناخەوەپیرۆزبایی پیرۆزترین پلە وپایە لەسەرۆک بارزانی دەکەین کە بۆماوەی 61سالە پێشمەرگەى رێگەى ئازادی و رزگارى و بەیەکەوەژیانە لە کوردستان ...
خوای گەورەتەمەن درێژوتەندروست باشی بكات بۆكوردستان...


.

Top