یانەی نەورۆز دۆخی باشتر دەبێ

یانەی نەورۆز دۆخی باشتر دەبێ

یانەی نەورۆز دۆخی باشتر دەبێ
هەر چەندە یانەی وەرزشیی نەورۆزی تاكە نوێنەری یانەكانی شاری سلێمانی لە خولی نایابی یانەكانی عێراقی، لە هەفتەی ڕابردوو یانەكە لە سەر یاریگای خۆی بە یانەی كەربەلا دۆڕا بە تاكە گۆلێك لەم ناوەشدا وەلی كەریمی ڕاهێنەری یانەكە بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەی دا لە پۆستی ڕاهێنەرایەتی یانەكە، بەڵام كارگێڕی یانەكە بڕیاری وازهێنایان پەسند نەكردو بڕیاری بەردەوامیان دا لەگەڵ یانەكەهەر چەندە یانەكە لە كۆی 27یاری خاوەنی 35خاڵە، لە بارەی بارودۆخی تیپەكەش پرسیار ڕەزا یاریدەدەری ڕاهێنەری یانەی نەورۆز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: تیپەكەمان ئامادەكاری زۆر باشە و تەواوی یاریزانەكانمان ئامادەین،ئێمە هەر چەندە لە چەند یارییەك ئاستمان وەكو پێویست نەبووە، بەڵام ئێمە بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی بتوانین ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنین، گوتیشی" ئامانجی ئێمە ئەوەیە بتوانین باشتر دەربكەوین و لە خانەكانی ریزبەندی یانەكان بچینە پێشەوە، هەموومان بە یەكەوە دەمانەوێ لە یارییەكانی داهاتوو دۆخی تیپەكە باشتر بكەین و بتوانین كێبڕكێ بكەین لە سەر بەدەست هێنانی ئەنجامی شایستە لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی نایابی یانەكانی عێراقی، خۆشتان دەزانن سەرجەم یانەكان شەڕی بەدەست هێنانی ئەنجام دەكەن لە خولەكە، یاری بۆ یاری هەوڵی باشتر دەدەن، ئێمەش هیوای زۆرمان بە سەرجەم یاریزانان و كارگێڕی و دەستەی راهێنەرانی تیپەكە هەیە بۆ ئەوەی ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنین.
كارزان كانەبی

Top