هاوبەشی پۆپجی مۆبایلی لەگەڵ مارکەی ماتۆڕسکیلی ئایکۆنی ئیتاڵی DUCATI

هاوبەشی پۆپجی مۆبایلی لەگەڵ مارکەی ماتۆڕسکیلی ئایکۆنی ئیتاڵی DUCATI


هاوبەشی پۆپجی مۆبایلی لەگەڵ مارکەی ماتۆڕسکیلی ئایکۆنی ئیتاڵی DUCATI


لەندەن – 19ی ئایاری 2023 – ئەمڕۆ پۆپجی مۆبایل کە یەکێکە لە بەناوبانگترین یارییە مۆبایلەکانی جیهان، بە خۆشحاڵییەوە هاوبەشییەکی نوێ لەگەڵ کۆمپانیای بەرهەمهێنەری ماتۆڕسکیلی ئیتاڵی Ducati ڕادەگەیەنێت، کە ئەزموونێکی سەرنجڕاکێشی دوو تایەی ناو یارییەکە بە یاریزانەکان دەبەخشێت و پۆپجی مۆبایل دەبێتە یەکەم یاری کە هاوبەشی لەگەڵ ماتۆڕسکیلە گرانبەهاکانی پێشبڕکێ دەکات.

لە ئەمڕۆوە تا 15ی حوزەیران وەک بەشێک لە نوێکردنەوەی وەشانی 2.6ی پۆپجی مۆبایل، یاریزانان دەتوانن Ducati Panigale V4 S بە شێوەی خۆی بە ڕەنگی Ducati Red و بە سێ ڕەنگی زیادە بەدەستبهێنن، لەوانە: ڕەشی مات، Crimson Storm، و Swift Mirage. شانبەشانی ئەمانە، زنجیرەیەک جلوبەرگ و ئیکسسوارات بۆ پێشبڕکێی پیشەگەر دەبێت بۆ ئەوەی بەڕاستی یاریزانەکان بخەنە ناو پێشبڕکێکاری پڕۆفشناڵی Ducati.

Panigale V4 S وەشانێکی تری ماتۆڕسکیلەکانی سوپەرسپۆرتە کە لە جۆری Ducati دایە و زۆرترین دەربڕینی ئاڵوگۆڕی بەردەوامی زانیاری و تەکنەلۆژیایە لە جیهانی پێشبڕکێیەوە تا بەرهەمهێنانی ماتۆڕسکیل. Panigale V4 S ساڵ لە دوای ساڵ باشتر دەکرێت بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرگەرمی زیاتر بۆ یاریزانانی هەموو جۆرەکانی و لە هەموو ووردەکارییەکدا دیزاین کراوە بۆ ئەوەی خێراترین بێت لەسەر ڕێڕەوەکە.

جگە لە هاتنی Ducati Panigale V4 S بۆ ناو یارییەکە، یاریزانان دەتوانن ئەزموونەکەیان دەوڵەمەندتر بکەن لەگەڵ کڵاوی Ducati Crimson Storm ، پانتۆڵی Ducati Sport C2 ، چاکەتی Speed Evo C2 ، و پوتی Ducati Corse City C2 ، و تیشێرتی Ducati Hooded و جانتای پشتەوەی Swift Mirage.

ڤینسێنت وانگ، بەرپرسی بڵاوکردنەوەی پۆپجی مۆبایل لە کۆمپانیای تێنسنت گەیمس، ڕایگەیاند: “ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هێنانی Ducati’s Panigale V4 S و Ducati themed gear بۆ ناو پۆپجی مۆبایل تا یاریزانەکان چێژیان لێ وەربگرن.” “پابەندبوونی Ducati بە باشی بە تەواوی لەگەڵ پۆپجی مۆبایل’s هاوتەریبە. دیزاینی ماتۆڕسکیلەکانیان کە بێ کەمو کوڕی ئیتاڵییە، لەگەڵ ڕەنگینیی بریقەدار و هێزی تەواویان، وا لە یاریزانەکان دەکات هەست بە سەرسامی بکەن.”

ئەلیساندرۆ سیکۆگانی، بەرپرسی مۆڵەتدان و بازارگێڕی و بەشی هاوبەشی لە کۆمپانیای Ducati ڕایگەیاند: “زۆر بە پەرۆشین کە یاریزانانی پۆپجی مۆبایل ئەزموونی Ducati Panigale V4 S بکەن بە هەموو جوانییەکانییەوە، و پێدانی چانس بە یاریزانان بۆ ئەزموونکردنی ماتۆڕسکیلێکی سوپەرسپۆرت لەناو یارییە دڵخوازەکەیاندا شتێکە کە ئێمە زۆر خۆشحاڵ بووین بە هاوبەشی لەگەڵ تیمی پۆپجی مۆبایل لەسەری. هیوادارین Panigale کاریگەری بەردەوامی لەسەر یاریزانەکان هەبێت”

Top