كیبۆردێكی تایبەت

كیبۆردێكی تایبەت

گرفتێكی سەرەكی لە مۆبایل و تەبلێتدا ئەوەیە كە ناكرێت وەكو لاپتۆپ و دیسكتۆپ سوود لە كیبۆردەكەی وەربیگرێت، هەر بەراستی كیبۆردێكی حەقیقی لە مۆبایل و تەبلێتدا نییە و دەبێت بە لاوەكی بۆ دابندرێت. كیبۆردی كۆمپیوتەریش هەرچەندە لەگەڵ مۆبایل و تەبلێت دەگونجێت، بەڵام وەكو پێویست نییە و شوێنێكی نییە بۆ دانانی مۆبایل و تەبلێت.

كیبۆردی جۆری TREWGrip ئەو جیاوازییەی نەهێشتووە. ئەم كیبۆردە ستایلێكی ناوازەی هەیە، مۆبایل و لەناوەندەوە دەبێتە دوو بەش، مۆبایل یا تەبلێتەكە لەناوەندی كیبۆردەكە دادەنرێت. گشت ئەو دوگمانەی بۆ تایب كردن و ئەركی دیكە پێویستن لە تەبلێتەكەدا هەن. لە مۆبایلێكی 5 ئینجیەوە بگرە تا دەگاتە تەبلێتێكی 7 ئینجی لەگەڵ كیبۆردەكە دەگونجێت. بەهۆی سیستەمی بلوتوسەوە لەگەڵ تەبلێت و مۆبایل پەیوەند دەدرێت.

Top