باشترە كە ڤیتامین D ڕۆژانە وەربگیرێت!

باشترە كە ڤیتامین D ڕۆژانە وەربگیرێت!

بەم دواییە لە چەندین لێكۆڵینەوە و كۆنفرانسی پزیشكیدا بە وردی باسی ئەوە كراوە كە چۆن وەرگرتنی ژەمی گەورەی هەفتانەی ڤیتامین D كاریگەریی لە لەشدا دەبێت بە بەراورد لەگەڵ وەرگرتنی ژەمی بچووكی ڕۆژانە، دەرەنجام زۆربەی هەرە زۆری زانا و پسپۆڕان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی كە واباشترە ڤیتامین D بە ژەمی بچووكی ڕۆژانە وەربگیرێت لەگەڵ ژەمێكی سەرەكیی خواردندا. بە ڕێنمایی پسپۆڕانی تەندروستی، ژەمی ڕۆژانەی ڤیتامین D بۆ كەسانی پێگەیشتوو لە تەمەنی 19-70 ساڵیدا بریتییە لە تەنیا 600 یەكەی جیهانیی كە دەكاتە 15 مایكرۆگرام، ئاماژە بەمەش كراوە كە هەرگیز نابێت ژەمی ڕۆژانەی ڤیتامین D بۆ پێگەیشتووان لە 4،000 یەكەی جیهانیی یان 100 مایكرۆگرام زیاتر بێت، چونكە لەوانەیە كە زیان بە تەندروستی بگەیەنێت، هەروەها نابێت كە ژەمی ڕۆژانەی ڤیتامین D بۆ ئافرەتی دووگیان و منداڵانی تەمەن 11-17 ساڵی هەرگیز لە 2،000 یەكەی جیهانیی یان 50 مایكرۆگرام زیاتر بێت. پسپۆڕان ئاماژەیان بەمەش كردووە كە تەنیا بۆ حاڵەتەكانی توندی كەمیی ڤیتامین D واباشترە كە هەفتانە ژەمێكی گەورەی ڤیتامین D وەربگیرێت، بەڵام بۆ ماوەیەكی كورت.

Top