ئایا ڕووناكیی LED دەبێتە ئەگەری سەرئێشە؟

ئایا ڕووناكیی LED دەبێتە ئەگەری سەرئێشە؟

لێكۆڵینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە دایۆدی بڵاوكردنەوەی ڕووناكی LED لەوانەیە ببێتە هۆی سەرئێشە و وروژێنەر بێت بۆ نۆرەی شەقەسەر، بەتایبەتی لەو كەسانەدا كە زیاد هەستیارن بەرانبەر بە ڕووناكی. لە سەردەمی ئێستاماندا، بەركەوتنی ڕۆژانە بە ڕووناكی LED لە هەموو كەسێكدا باوە كە لە ناوماڵ، شاشەی كۆمپیوتەر، تەلەڤزیۆن، سمارتفۆن و لایتەكانی ناو ئۆتۆمۆبێلدا سەرچاوەدەگرن. ڕەونەقی LED لە هەندێك كەسدا لەوانەیە كە وروژێنەر بێت بۆ سەرئێشە، چونكە لەرەی ڕەونەقی Flicker لایتەكانی LED كە لەوانەیە بە چاوی مرۆڤ هەستی پێ نەكرێت، لە لایتەكانی دیكە زیاتر و بەهێزترە، بۆیە لەوانەیە كە ببێتە ئەگەری سەرئێشە و وروژاندنی حاڵەتەكانی شەقەسەر. لە لایەكی دیكەدا، لە شاشەكانی LCD دا كە لەوانەیە لایتی LED بۆ ڕووناككردنی دیوی پشتەوەی شاشەكان بەكار بێت، لەرەی ڕەونەقیان دەگاتە 60 جار لە چركەیەكدا، ئەمەش لەو كەسانەی كە هەستیارن بۆ ڕووناكی دەبێتە هۆی سەرئێشە و هیلاكبوونی چاوەكان. بەركەوتن بە ڕووناكی LED جگە لەسەرئێشە و نۆرەی شەقەسەر، دەبێتە ئەگەری گرفتی دیكەی وەكو: هیلاكبوونی چاوەكان، لێڵبوونی بینین، هەستكردن بە ناڕەحەتی لەكاتی بینینی ڕەونەقی LED لەكاتی شەو، بەتایبەتی لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا، هەستكردن بە هیلاكی و ماندووبوونی جەستەیی، هەستیاریی بە ڕووناكی Photosensitivity لە نەخۆشانی پەركەمدا.

 

Top