پێخەفی نەرم یان پێخەفی ڕەق؟

پێخەفی نەرم یان پێخەفی ڕەق؟

 خەو یەكێكە لە لایەنە زۆر گرنگەكانی تەندروستی، كوالێتیی خراپی خەو گرفتی دەروونی و جەستەیی پەیدا دەكات. یەكێك لە هاندەرە سەرەكییەكانی نووستن بوونی پێخەفیێكی Mattress دروستە. هەڵبژاردنی پێخەفی نەرم یان ڕەق، پرسیاری هەموو كەسێكە، بەگشتی پێخەفی كەمێك ڕەق باشترە لە پێخەفی نەرم بەمەبەستی ڕێگرتن لە ئازاری ماسوولكە و ناڕەحەتیی جومگەكانی شان و بڕبرەكانی پشت، كەچی پێخەفی نەرم زیاتر گونجاوە بۆ ئەو كەسانەی كە ئازار و گرفتیان لە جومگەی نێكدا هەیە. لە حاڵەتی ئاساییدا، پێویستە كە هەر 6-8 ساڵ جارێك پێخەفی نووستن بگۆڕدرێت، بەڵام لە هەندێك حاڵەتی تایبەتدا پێویست دەكات كە زووتر بگۆڕڕێت، بۆنموونە: ئەگەر كاریگەریی نەرێنی كردە سەر كوالێتیی خەو، ئەگەر پێخەف تووشی شۆڕبوون یان دڕان بێت، لەكاتی پەیدابوونی دەنگ لە سپرینگەكانی ناویدا، لەكاتی پەیدابوونی هەستەوەری بەرانبەر بە پێكهاتەكانی پێخەف، هەروەها لەكاتی هەستكردن بە ئازاری ماسوولكە یان سكخبوونی جومگەكان پاش لەخەوهەڵسان. بەمانایەكی كورت، پێویستە كە پێخەفی نووستنت بگۆڕیت هەر كە هەستت كرد كە نووستن لەسەریدا نابێتە مایەی خەوێكی خۆش و ئارام. لاتێكس Latex ماددەیەكی باشە بۆ ناو پێخەف، بۆ بەرگی پێخەفیش: لۆكە، خەیزەران، خوری، پۆلیستەر، یان فوم.

 

Top