هەناسەڕاوكێ، نیشانەیە یان نەخۆشی؟

هەناسەڕاوكێ، نیشانەیە یان نەخۆشی؟

هەناسەڕاوكێ Tachypnea واتە خێرابوون وتەنكبوونیی كرداری هەناسە كە زیاتر بێت لە 20 هەناسە لە یەك خولەكدا بە پێچەوانەی هەناسەی ئاسایی یان لەسەرخۆ و قووڵ كە لە نێوان 12-20 هەناسە لە یەك خولەكدایە لە كەسانی پێگەیشتوودا، لە منداڵی تازەبوودا زیاتر لە 60 هەناسە لە یەك خولەكدا بە هەناسەڕاوكێ پێناسە دەكرێت. هەناسەڕاوكێ لە ئەنجامی كەمیی ئۆكسجین و زیادبوونی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن لە لەشدا ڕوودەدات، هۆكارەكان: گەرما، تا، ڕەبوو، ترس و تۆقین، هەوكردنی بۆڕیی هەناسە یان شانەی سییەكان، شێرپەنجەی سییەكان. هەناسەڕاوكێ مەرج نییە كە نیشانەی نەخۆشی بێت، بۆنموونە لەكاتی مەشقی وەرزشیدا ڕوو دەدات. ئەو نیشانانەی كە هاوكات لەگەڵ هەناسەڕاوكێدا لە پێگەشتوواندا ڕوودەدەن بریتین لە: هەستكردن بە پێویستی بە هەوا، شین هەڵگەڕانی لێو یان پەنجەكان، بەكارهێنانی ماسوولكەكانی سینگ لەكاتی هەناسەوەرگرتن و هەناسەدانەوەدا، لە منداڵی تازەبوودا: خواركردنەوەی سەر، پرخە لەگەڵ هەناسەدا، شین هەڵگەڕانی دەوری دەم، لەگەڵ كشانەوە یان قووڵبوونی سینگ لەكاتی هەناسەوەگرتندا.

 

Top