سەرۆك بارزانی:   ناوچەی باڵەكایەتی لە شۆڕشی گوڵانیشدا خاڵی دەستپێكی شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستان بووە

سەرۆك بارزانی:     ناوچەی باڵەكایەتی لە شۆڕشی گوڵانیشدا خاڵی دەستپێكی شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستان بووە

 

 

بە بۆنەی چل و حەفتەمین ساڵیادی دەستپێكردنی شۆڕشی گوڵان پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو ئەو قارەمان و پێشمەرگە و تێكۆشەرانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە. پێزانینم بۆ فیداكاری و خۆڕاگریی گەلی كوردستان هەیە كە لە قۆناغێكی هەستیاردا پاڵپشتی شۆڕشی گوڵان و پێشمەرگە بوون.

كردنەوەی ئەو یادە لێرەدا مانای تایبەتی خۆی هەیە، ناوچەی باڵەكایەتی ناوچەیەكی خودان شەهیدە كە لەپێناو شۆڕشدا قوربانییەكی زۆری داوە، هەمیشە لەژێر گوشاری شەڕ و بۆردومانی دوژمن بووە و بە هەزاران پێشمەرگە و ئاوارەی حەواندۆتەوە و قەڵا و سەنگەری سەركردایەتیی شۆڕش بووە. هەروەها ناوچەی باڵەكایەتی لە شۆڕشی گوڵانیشدا خاڵی دەستپێكی شۆڕش و قوربانیدانی گەلی كوردستان بووە. یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵانیش، شەهید سەید عەبدوڵڵا بوو كە ڕۆڵەی ئەو ناوچە سەربەرزەی كوردستانە. ئێمە بە هەموو شێوەیەك قەرزاری خەڵكی تێكۆشەری ناوچەی باڵەكایەتین.

Top