سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان بڵاوکردەوە.

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی د. بێوار خنسی، ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان بڵاوکردەوە.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: "بە داخ و خەمێکی زۆرەوە، د. بێوار خنسی ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری وزە و سەرچاوە سروشتییەکان ماڵئاوایی کرد".

دەشڵێت: "د. بێوار شارەزایەکی زۆر کارامە و لێهاتووی بوارەکەی بوو، نووسەر و توێژەرێکی ناسراو و خاوەنی چەندین کتێب و بەرهەمی بە نرخ بوو لە بواری وزە و نەوت دا و نموونەی مرۆڤێکی دڵسۆز و خەمخۆر بوو لە کار و ئەرکەکانیدا".

راشیگەیاندووە: "بەم بۆنە خەمگینەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کارە بەڕێزەکەی و گشت هاوکاران و دۆست و ئاشنایانی دەکەم، خوای میهرەبان گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت".

Top