هەڵەبجە چاوی لە خولی پلە یەكە

هەڵەبجە چاوی لە خولی پلە یەكە

هەڵەبجە چاوی لە خولی پلە یەكە
یانەی وەرزشیی هەڵەبجە ئەم وەرزە دەیەوێت لە رێگەی یارییەكانی پلەی دووی كوردستانەوە خۆی بگەینێتە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان، بۆ ئەم مەبەستەش تیپەكە ئەمساڵ بە پێكهاتەیەكی جیاوازەوە هاتۆتە نێو كێبڕكێ خولی پلە دووی كوردستان، یانەكەش چاوی لەوەیە بەم گەنجانە ئاست و ئەنجامی دڵخۆشكەر بەدەست بهێنیت و جارێكی تر تیپەكە بگەرێنەوە ریزی یانە گەورەكانی كوردستان، لەم بارەشەوە ئەردەلان ساڵح سەرۆكی یانەی وەرزشیی هەڵەبجە بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: بارودۆخی تیپەكەمان لە ئێستادا زۆر باشە و ئێمە دەمانەوێ بتوانین درێژە بەم بارە باشەی تیپەكە بدەین، لە بارەی ئاستی تیپەكانیش گوتی" تیپەكان بە شێوەیەكی گشتی دوو ئاستن بەشێكیان كێبڕكێ دەكەن و بەشێكیان ئاستیان لاوازە، بۆیە ئێمە وەكو یانەی هەڵەبجە دەمانەوێ ئەم تیپە ببەینە قۆناغێكی باشتر و هەرچی نەبێت بتوانین تیپەكە بگەینە ریزی یانە پلە یەكەكانی كوردستان.
كارزان كانەبی

Top