بەم هەنـگاوانە خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

بەم هەنـگاوانە خۆت لە شێرپەنجە بپارێزە

 شێرپەنجە Cancer بریتییە لە گەشەكردنی كۆنترۆڵنەكراوی خانەكانی لەش و بڵاوبوونەوەیان بۆ بەشەكانی دیكەی لەش، شێرپەنجە لەوانەیە كە لە هەر بەشێكی لەشدا ڕوو بدات لەوكاتەی كە لەش لە تریلیۆنان خانە پێك هاتووە. دەتوانرێت كە تەنیا بە گۆڕینی ستایلی ژیان و چەند هەنگاوێك خۆمان لە زۆربەی جۆرەكانی شێرپەنحە بپارێزین وەكو: دووركەوتنەوە لە جگەرەكێشان لەوكاتەی كە كێشانی تووتن بە هەموو شێوەكان هۆكارە بۆ نزیكەی 20-30%ی هەموو حاڵەتەكانی شێرپەنجە و 80%ی شێرپەنجەی سییەكان، بەكارهێنانی دژەهەتاو Sunscreen بۆ پاراستنی پێست لە شێرپەنجە، كە فاكتەری پاراستن لە خۆر SPF تیایدا 15 و بەسەرەوە نەبێت، دووركەوتنەوە لە خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كەمكردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور و خۆراكی پرۆسێسكراو Processed foods، كۆرنترۆڵكردنی كێشی لەش، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشیی ڕۆژانە بەلای كەم بۆ ماوەی 20-30 خولەك، جۆراوجۆركردنی خۆراك و زیادكردنی بڕی سەوزە و میوەی ڕەنگاوڕەنگ، بەكارهێنانی ڤاكسینی دژە بالوكە HPV vaccine، ئەگەرچی ئەم بالوكانە زۆر جار لەخۆیانەوە چاك دەبنەوە، بەڵام هەندێك جار پەرەدەسەنن بۆ شێرپەنجە، بۆیە وەرگرتنی ڤاكسین پێویست دەكات.

 

Top