هەولێر لە نەفتی بەسرەی بردەوە

هەولێر لە نەفتی بەسرەی بردەوە

لە خولی نایابی عێراقی
هەولێر لە نەفتی بەسرەی بردەوە
كارزان كانەبی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بەسرا لە باشوری عێراق لە سەر یاریگای فەیحا هەردوو یانەی هەولێر و نەفتی بەسرە رووبەڕووی یەكتری بوونەوە، لەم یارییەشدا لە تایمی یەكەم یانەی نەفتی خاوەن یاریگا توانی ئاستێكی باشتر لە هەولێر پێشكەش بكات و تاكە گۆلێك لە خولەكی 29لەرێگەی یاریزان باتریك تۆماربكات و ئەم تایمە بەم گۆلە لە بەرژەوەندی تیپی خاون یاریگا كۆتایی هات، لە تایمی دووەمی یارییەكە هەولێرییەكان كەوتنە خۆیان و توانیان بە درێژایی ماوەی یارییەكە ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن لە یارییەكە و ریمۆنتادا لە یارییەكە تۆماربكەن و سێ‌ گۆڵی یەك لە سەر یەكیان لە رێگەی یاریزانان عەلی شاخەوان و جاسم محەمەد و شیركۆ كەریم لە خولەكەكانی 61و75و78 تۆماربكەن و ئەم ئەنجامەش یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆیان بە كۆتایی بهێنن و سێ‌ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن، هەفتەی ڕابردووش لە جەوییەی یەكەمی ریزبەندی یانەكانی بردبووەوە.

Top