كەنار بێباك: دایكایەتی وێڕای ماندوو بوون و ئەركە قوڕسەكەی چێژێكی تایبەتی هەیە

كەنار بێباك: دایكایەتی وێڕای ماندوو بوون و ئەركە قوڕسەكەی چێژێكی تایبەتی هەیە


كەنار بێباك خانمێكی نابینایە بەڵام لە چاوساغێك زیاتر دەستی بە ژیانەوە گرتووە و لق و پۆپی زۆر لە هێز و توانای بوونەتەوە، ئەو هەڵگری بڕوانامەی بەكالۆریۆسە لە كۆمەڵناسی و توێژەری كۆمەڵایەتییە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، كە سەر بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییە، بێژەرە لە دەنگی كوردستان، ماوەی شانزە ساڵە لە ڕۆژنامە و وێبسایت و ماڵپەڕە جیاوازەكان و لە تەلەڤزیۆن و لە ڕادیۆ و گۆڤار كاری كردووە، هاوكات شیعر دەنووسێت و شیعری بۆ چەندین گۆرانیبێژ داناوە. لە دیمانەیەكی لەگەڵ گۆڤاری گوڵان باس لەو قۆناغانە دەكات كە بۆی سەخت و دژوار بوون، بەڵام كۆڵی نەداوە.

 


كەنار بێباك لە 26/3/1991 لە سلێمانی لەدایك بووە، وەك خۆی باسی دەكات لەتەمەنی هەشت ساڵیدا بیناییم لەدەست داوە، كە ئەوكات لە پۆلی دووی سەرەتاییدا بووە. لە دوای ئەو ڕووداوە نەخوازراوە، ئاریشەكانی ژیانی ڕووبەڕووی دەبنەوە و بەم جۆرە باسی زاڵبوون بەسەر گرفتەكان و سەركەوتنەكانی ژیانی دەكات: "دوای ئەوەی بینایی چاوەكانم لەدەست دا، چوومەتە پەیمانگەی ڕووناكی بۆ نابینایان و لە سەرەتای خوێندنەوە دووبارە دەستم پێ كردەوە، خوێندنی سەرەتاییم لەو پەیمانگەیە تەواو كردووە. پاشان چوومەتە بەشی كۆمەڵناسی لە كۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی و ئێستا بڕوانامەی بەكالۆریۆسم لە كۆمەڵناسی هەیە. توێژەری كۆمەڵایەتیم لە بەڕێوبەرایەتیی گشتیی چاودێری و گەشە پێدانی كۆمەڵایەتیی سلێمانی، كە سەر بە وەزارەتی كاروباری كۆمەڵایەتییە، بۆ ماوەی شانزە ساڵە بێژەرم لە دەنگی كوردستان. لە ڕۆژنامە و وێبسایت و ماڵپەڕە جیاوازەكان، لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ وكارم كردووە، لە هەفتەنامەی بارزانی و لە گۆڤاری گوڵانیش كارم كردووە.
لە ساڵی ۲۰۰٦ نامیلكەی خەیاڵ بارانم بڵاو كردووەتەوە، كە یەكەمین نامیلكەی چاپكراومە. لە سەرەتای ۲۰۰٥ ئیلهام و شیعرم هەردووكیم بە یەكەوە دەست پێ كردووە.
ساڵی ۲۰۱۰ خەڵاتی یەكەمم لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ شیعر بەدەست هێناوە . دەیان خەڵاتی جیاوازی دیكەشم پێ بەخشراوە، كۆڕم لە زۆربەی شار و شارۆچكەكانی كوردستان ئەنجام داوە. خولی ڕاهێنەری ڕاهێنەرانم تەواو كردووە".
كەنار بێباك سەبارەت بە ڕاهێنانەكانی دەڵێت: "ڕاهێنەرم لە بواری راهێنانی كەسانی خاوەن پێداویستیی تایبەت و وەكو چالاكی سەربەخۆ كارم لە بواری دەستەبەری مافەكانیان كردووە. بەشداریی دەیان كۆرس و خول و سیمیناری جیاوازم كردووە.
ساڵی ۲۰۱۳ ژیانی هاوسەریم پێكهێناوە، لە ساڵی ۲۰۱٨ منداڵی یەكەمم و لە ساڵی ۲۰۲۰ منداڵی دووەمم لە دایك بووە. كوڕەكەم ناوی نامییە، كچەكەم ناوی نەوایە".
سەبارەت بە هونراەكانیشی گوتی: "بەشێكی زۆر لەو شیعرانەی نووسیومن، لەلایەن هونەرمەندانەوە كراون بە گۆرانی. لە بواری مۆسیقاش من خاوەنی سروودێكم بۆ وەتەن كە ئاواز و تێكستی خۆمە، سروودی تایبەت بە زمانی ئاماژە بۆ نابیستانم هەیە، یەكێكم لە قوتابییەكانی سەلام ڕەشیدی ئاوازدانەر و مۆسیقا ژەن. سەرەتا لەسەر ئامێری میلۆدی كاف فێر بووم و دواتر چوومە سەر ئامێری ئۆرگ. جیاوازییەكم هەبوو لەگەڵ هاوڕێكانم كە منداڵێكی كراوە بووم، لە سەرەتاییەوە خەریكی چوونە ڤیستیڤاڵ و كۆرس و هتد... بووم. دواتر لە ماڵەوە ئەو كاتانەی تەنیا بوومایە، لاسایی بێژەر و پێشكەشكارەكانم دەكردەوە. حەزم پێی بوو، زۆر دیقەتم دەدا كە ئەوان چی دەكەن. ترسم لە كامێرا و مایك نەبووە، بە سرووشتی وا بووم، بەڵام لە ساڵی ٢٠٠٤ باوكمم لەدەست دا ، كە هەتا لە ژیاندا مابوو، پشتیوانی گەورەم بوو. ئەوە گەورەترین تاڵیی ژیانی رابردوومە. كە یەكەم شیعرم بۆ ئەو نووسیوە و لەوەوە دەستم پێ كرد ، و زۆر بەدوواداچونم دەكرد بۆ شیعرەكانی سەردەمی خۆم ، ئیتر ڕابۆرت و چیڕۆكە هەواڵ و هتد.. م ئەنووسی بۆ ڕۆژنامەكان لە هەفتەنامەی بارزانی ئیشم كردووە و لە گۆڤاری گوڵان ئیشم كردووە
لە ماڵپەڕی نیشتمان ئیشم كردوو بۆ میدیا ، جەماوەر وە ماوەیەكی زۆر ئیشم لەسەر كەیسی ناو مەیدانەكانەكرد.لەبەرئەوەی لە داڕشتنەوە باش بووم چونكە ئەدەبی بوون وا ئەكات زۆرتر داڕشتنەوە و زمانەوانیت باش بێت...ئەو شتەی هێزی پێم بەخشی ئەوە بوو كە پێموابووو ئەبو زوتر ئەم دۆخەی خۆم قبوڵكەم ئەگەر زوتر قبوڵی كەم زوتر تێكەڵەبم،وئەو بەهرانەی هەن كە پێویستە پەرەیان پێ بەم ، بۆم ئاسانترەبوو بە تێكەڵ بوون لەگەڵ كەسانی تر.بەربەیتەكان كەمتر دەبوونەوە ، هەستمەكرد ئەگەر درەنگتر ئەم دۆخەی خۆم كزوڵەكەم زۆرتر دوا ئەكەوم نابێ چاوەڕێ كەم ئەوانەی دەوروبەرم ئیعترافم پێ بكەن ئەبێ خۆم كارێ بكەم بیسەلمێنم كە بابەتە جەستەییەكان بەس نین بۆ ئەوەی كەسێكی پێ بپێوی وەكو كەمو كورتی جەستەیی،كە پێوەر نییە بۆ ئەوەی كەسێكی پێ بپێوی زۆر خەڵك هەیە لەڕووی جەستەیی سەلامەتە هیچ كێشەیەكی تەندروستی نییە،بەڵام بەرهەمدار نییە .. ئیتر ئەوانە هەمووی كۆ ببۆوە ببو بە بابەت لەلام ، حەزیشم دەكرد جیاواز بم لەخەڵكی تر.واتا جورئەتێك هەبێ لای منەوە من لەهەموو ئەوانی تر نەچم كە قبوڵیانە وەكو بارێك لە ماڵەوە دابنیشن.دایم حەزم كردووە لە شوێنی ئیشەكانیشم ئەرك نەبم بۆ خەڵكی تر ، ئەو شتانەی ئەركە لەسەر خۆم وەكو خۆم بیكەمشتێك كە ئەتوانم بیكەم بە خەڵكی تر ئەنجامی نەدەم چونكە نەبوونی بینایی پاساو نییە بۆ ئەوەی خۆم بدزمەوە لە ئیش و داهێنان،و من هەر بمەوێ سود ببینم و خەڵكانی تریش لەبڕی من ئەركەكە بە جێ بهێنن، ئاوا بیر دەكەمەوە چا ئەم چركەیە.ئێستاش بەنیازم ٳن شا‌و اللە بۆ ماستەر تاقیكردنەوەی توانستی زانستی ئەنجام دەدەم لەبەرنامەمایه ئەمساڵ ئەگەر ئەمساڵیش لە تاقیكردنەوەكە نسیب نەبوو ، بەدڵنیاییەوە بۆ ساڵانی داهاتوو هەوڵەدەمەوە.
كە حەزدەكەم ببمە قوتابی ماستەر لە بوارەكەی خۆمدا كە كۆمەڵناسیە.بە گشتی ئەوەی وای كرد كە خەڵكانێك ئەبینم ئەبێت قوربانی بدەیت پێشەنگ بیت بۆیان ئینجا ئەتوانن بەدواتدا بێن،ئەو جورئەتە لای كچانی كەمئەندام بەگشتی كەم بوو، بەتابەت ئەو كاتە چونكە خێزانەكانی ئێمە هەندێكیان بە ئێستاشەوە كە شەرمەكات لەوەی كە كەمئەندای هەیە لەماڵەوە بۆ ئەوەی ئەو شتانە بگۆڕین ئەزێ هەندێك لەئێمە دەستپێشخەر بین و قوربانی بدەین،بریندار ببین.زۆر جار لە زۆر شوێن بەوشەیەك كە ئەیڵێن وائەزانن تۆ گوێت لێ نییە بریندار دەبیت پێی،بەڵام ئەوە ناكاتە ئەوەی بوەستین من باوەڕم بەوەیە هەموو ئەو شتانەی توانجن تانەن شتی نەرێنین ئەبیت بیكەیت بە هۆكار بۆ سەركەوتن". یەكێك لە ئاواتەكانم ئەوەیە كە ئەگەر رۆژێك لە رۆژان بیانییم بۆ بگەڕێتەوە حەز دەكەم جەنابی سەرۆك ببینم، زۆر بە كەسایەتی و مێژووەكەی سەرسامم.

كەنار بێباك سەبارەت بە ئەركی دایكایەتی دەڵێت:" لە ڕاستیدا هاوسەنگی ڕاگرتن بۆ من نا بەتەنیا بۆ هەر ئافرەتێكی تر لەنێوان چەند ئیشێكدا و لەنێوان ئەوەی كە ئەبێ هاسەرداریەتی بكەی دایكایەتی بكەیت دبێ خوشكایەتی بكەیت بۆ براكانت خوشكەكانت،دەبێ لەو پێگانەی كە تیایدایت وەكو پێویت ڕۆڵ ببینیت ... بۆ هەر كەسێكی تریش لەدەرەوەی نەبوونی بینایی یان هەبوونی بینایی تەنها پەیوەندی هەیەبە چۆنەوەی ئیدارەی ئەكەیت.خشتەی ژیان و دابەشكردنەكان وا ڕێكم خستووە كە ڕۆژانی هەینی و شەممە ئەو دوو ڕۆژەن كە كاتی خۆم تەرخانەكەم بۆ ماڵو خێزان و مناڵ . لەڕاستیا دایكایەتی بۆ یەكەم ئەزموونی من ئاسان نەبوو بەلامەوە هەتاوەكو كەوتمە واقعەكەوە زانیم كە بەڕاستی ئەو قورسە نییە زۆر خۆشە لەلایەك چێژی لێ ئەبینی ، زۆر ئەركە ماندوویەتیە چونكە ئەوكاتەی پەبی بە دایك ئیتر خەوت،خواردنت،ژیانت ئەبێت بە چەند بەشێك كە بەشێكی كەمی بۆ خۆتە ئیتر.ئەەوەندەی بەخەمی بۆ منداڵەكەت كە پارچەیەكە لە ڕۆحت ئەوەندە بەخەم نیت بۆ خۆت.بەڵام تەجروبەی دووەمم لەبەر ئەوەی پێشتر ئەزموونی یەكەم مناڵم هەبوو بەڕاستی ئاسان و خۆشتر بوو بۆ من بۆ مامەڵە ،وە خشتەی كارەكانمان وا ڕێكخستووە لەگەڵ هاوسەرەكەم ئەو ڕۆژانەی كە من ئەڕۆمە كار ئەو لەماڵەوە ئاگای لێیانە هەتا نیوەڕۆ ، دوواتر دووبارە دێمەوە و خۆم ... ئیتر ڕێككەوتوین مامەڵەمان خۆشە لەگەڵ یەكتر . هەرچەند تەمەنیان بچووكە و نێوانی كەمە وە كچ و كوڕن زۆر بەیەكەوە ناگونجێن ، كە هەریەكەو تەبعێكی جیاوازی خۆی هەیە بەڵام هەوڵمداوە ئەوپەڕی توانام بەكاربهێنم هاوسەنگیەكە ڕابگرم چونكە جگەلەوەی وەك توێژەر ئیشەكەم لە ڕادیۆش بەردەوامم ، ئەوكاتانەی كە هاوسەرەكەشم نەتوانێ بەهۆی كارەكەیەوە دایكم زۆر هاوكارمە ،بە باوەڕی من هیچ شتێك ئەگەر خۆت بتەوێت كوتڕۆڵی بكەیت و زاڵ بیت، بەدەستی بێنیت ئەتوانیت هەرچی لەبەردەمت دێت لایبەریت لەبەرئەوە دایكایەتی لەلایەك چێژە لەلایەیش زۆر ئەركە ،لەلایەك كە زۆر ماندووم بەڵام جاری وایە ماچێك یان باوەشێك هەموویم بیرەباتەوە."


 سپۆت:
 دوای ئەوەی بینایی چاوەكانم لەدەست دا، چوومەتە پەیمانگەی ڕووناكی بۆ نابینایان و لە سەرەتای خوێندنەوە دووبارە دەستم پێ كردەوە
 لە ڕۆژنامە و وێبسایت و ماڵپەڕە جیاوازەكان، لە تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ وكارم كردووە، لە هەفتەنامەی بارزانی و لە گۆڤاری گوڵانیش كارم كردووە
 لە ساڵی ۲۰۰٦ نامیلكەی خەیاڵ بارانم بڵاو كردووەتەوە، كە یەكەمین نامیلكەی چاپكراومە
 ساڵی ۲۰۱۰ خەڵاتی یەكەمم لە ڤێستیڤاڵی گەلاوێژ بۆ شیعر بەدەست هێناوە
 بەشێكی زۆر لەو شیعرانەی نووسیومن، لەلایەن هونەرمەندانەوە كراون بە گۆرانی
 لە ساڵی ٢٠٠٤ باوكمم لەدەست دا ، كە هەتا لە ژیاندا مابوو، پشتیوانی گەورەم بوو. ئەوە گەورەترین تاڵیی ژیانی رابردوومە

Top