نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەفریقای ناوەڕاست پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

نەتەوە یەکگرتووەکان: زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەفریقای ناوەڕاست پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە

 

 

ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست ڕایگەیاند، 3.4 ملیۆن کەس لەم وڵاتەدا پێویستیان بە یارمەتی مرۆیی هەیە.

محەمەد ئاک ئایۆیا، سەرۆکی ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست لە بەیاننامەیەکدا لە نووسینگەی ڕێکخراوەکە لە جنێڤی سویسرا ڕایگەیاند: 3.4 ملیۆن کەس کە یەکسانە بە 56%ی کۆی دانیشتوانی کۆماری ئەفریقای ناوەڕاست، پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی هەیە.

بە وتەی ناوبراو لە هەر پێنج کەسێک لەم وڵاتە یەکێکیان ناچارە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیان بەجێبهێڵن و پەنا بۆ شارێک یان وڵاتێکی دیکە ببەن.

هه ڕوەها ئاماژە به کاریگه ڕی کاره ساته سروشتییه کان له زیادکردنی تێکچوونی باری گوزه ڕانی خه ڵکی ئه م وڵاته ، ئایۆیا گوتی، که کاریگەڕی نەڕێنی لافاوه کانی ساڵی ڕابردوو سێ هێنده ی ساڵانی پێشوو زیاتر بووه ، له و ماوەیەدا خانووی زیاتر له... شەش هەزار کەس لەناوچوون.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە نەبوونی سەرچاوەی پێویست بۆ وەبەرهێنان لە ژێرخان و خزمەتگوزاری و درووستکردنی داهات، گوتی: لە هەر پێنج کەس لەم وڵاتە سێ کەس دەستیان بە ئاوی پاکی خواردنەوە ناگات. تەنها نیوەی منداڵەکان قۆناغی سەرەتایی تەواو دەکەن.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top