ڕزگارکردنی زیاتر لە ١٤٠٠ کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا

ڕزگارکردنی زیاتر لە ١٤٠٠ کۆچبەر لە نزیک کەناراوەکانی باشووری ئیتاڵیا

 

 

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕزگارکردنی سەدان کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و نزیک کەناراوەکانی باشووری ئەم وڵاتە ڕادەگەیەنێت.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا ڕۆژی (چوارشەممە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە چوار ئۆپەراسیۆنی جیاوازدا لە دەریای ناوەڕاست، زیاتر لە هەزار و 400 کۆچبەر لە... چەندین کەشتیی پڕسەرنشین ، لەنێویاندا یەختێک، لە نزیک کەناراوەکانی باشووری وڵات ڕزگارکرا.

پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا لە بەیاننامەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە ٤٧ کۆچبەرکە دوویان منداڵن پێویستیان بە چاودێری پزیشکی بەپەلە بوو، كەلە هەمان یەختدا بوون لە نزیک ناوچەی «کالابریا» لە باشووری وڵات، کە لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ڕۆژی سێشەممەدا نوقم بوو ) لەلایەن بەلەمێکی ماتۆڕیی پاسەوانی کەناراوەکانەوە ڕزگارکران.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە میانی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردندا کە درەنگانی شەوی دووشەممە دەستیپێکرد و لە کاتژمێرەکانی سەرەتای ئەمڕۆدا کۆتایی هات لە دەریای « ئایۆنی »  لە کەنارەکانی ڕۆژهەڵاتی کالابریا، کەشتییەکی پاسەوانی کەناراوەکانی ئیتاڵیا نزیکەی 590 کۆچبەری لە بەلەمێک ڕزگارکرد نزیکەی ٦٥٠ کۆچبەری لە بەلەمێکی دیكەی ماسیگرتن ڕزگار کرد، لە هەمان کاتدا بەلەمێکی ماتۆڕی پاسەوانی کەناراوەکان و کەشتییەکی پۆلیسی سنووری ئەم وڵاتەش یارمەتی بەلەمی چوارەمیان دا کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو بە ١٣٠ سەرنشینەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top