بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک 120 کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک 120 کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی تەقینەوەی کارگەیەک لە شاری ئۆم دورمان لە سودان کە بەهۆی داگیرساندنی جگەرەیەکەوە ڕوویدا، ١٢٠ کەس گیانیان لەدەستدا.

تەقینەوەکە لە کارگەیەکی بۆن لە شاری ئوم دورمان ڕوویداوە، دوای ئەوەی کەسێک لە بەردەم کۆگاکەی جگەرەیەکی داگیرساندووە، کە بووەتە هۆی تەقینەوەکە.

ئەم تەقینەوەیە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ئەو پیاو و ژن و گەنجانەی كە بە مەبەستی تاڵانکردن چوونەتە ناو کارگەکەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی لە بڵێسەی ئاگردا بسووتێن.

دوای پێکدادانەکانی نێوان هێزە چەکدارەکان و هێزەکانی کاردانەوەی خێرای سودان لە مانگی نیسانی ڕابردوودا، چڕی تاڵانکردن و دزیکردن زیادی کردووە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top