لە هیندستان بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

لە هیندستان بەهۆی زەوی لەرزینێکەوە ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

بەهۆی بارانبارینی بەخوڕ لە ناوچەکانی باکووری هیندستان بەلانی کەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی "ئیندیا تودەی"، بارانبارینی بەخوڕ و بای توند لە زۆربەی ناوچەكانی باکووری هیندستان بەردەوامە.

بەهۆی ئەو زەوی لەرزینەی کە لە ناوچە بەرزەکانەوە ڕوویدا، بەلانی کەم ١٥ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی کەشناسی هیندستان ڕایگەیاند: کە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، نیودەلهی زۆرترین ڕێژەی بارانبارینی لە یەک ڕۆژدا تۆمار كردووە كەلە ساڵی ١٩٨٢ەوە تا ئێستا ئەو بارانە زۆرە نەباریوە.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئاگادارییەکی زەردی لە پایتەختی هیندستان بڵاوکردەوە.

دوابەدوای ئەو باران بارینە زۆرە، پارکەکان، ڕێگاكان، بازاڕ و بیناکانی نەخۆشخانەکان بەرلافاوكەوتوون و گواستنەوەکان ڕووبەڕووی کێشەی سەخت بوونەتەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top