بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کافێیەک ١١ کەس سووتان

بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە کافێیەک ١١ کەس سووتان

 

 

لە ئاگرکەوتنەوەیەکدا لە باکووری مەکسیک ١١ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەرپرسانی ویلایەتی سۆنۆرا ڕایانگەیاندووە، کە یازدە کەس لە هێرشێکی سەر باڕێک لە شاری سنووری سان لویس ڕیۆ کۆلۆرادۆ لە باکووری مەکسیک کوژراون، ڕووداوەکە دوای ئەوە ڕوویدا کە کڕیارێکی دەرکراو هەڵیکوتایە سەر کافێیەکە و بە کۆکتێلێکی مۆلۆتۆڤ ئاگری كردووەتەوە.

دەرەنجامە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆمەتبارەکە پیاو بووە و لە کاتی هێرشەکەدا سەرخۆش بووە، هەروەها پێشتر بەهۆی بێڕێزیکردن بە ژنان لە کافێیەکە فڕێدراوەتە دەرەوە. 

لە کۆی ١١ کوژراوەکە چواریان ژن بوون و چوار کەسی دیکەش بەهۆی برینەکانیانەوە لە نەخۆشخانە چارەسەریان بۆ دەکرێت.

مەکسیک یەکێکە لە بەرزترین ڕێژەی کوشتن و هێرشی یوەندیدار بە کوشتن لە جیهاندا، زۆربەی ئەو هێرشانە لەلایەن ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکانەوە ئەنجام دەدرێن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top