فیستیڤاڵی شاعیری گەورەی کورد (مەلای جەباری) بەڕێوەچوو

فیستیڤاڵی شاعیری گەورەی کورد (مەلای جەباری) بەڕێوەچوو

لەبەرواری 24ی 7ی 2023 ڕۆژی (دووشەمە) لەکەرکووکی دڵی کوردان کاتژمێر (9) سەرلەبەیانی تاوەکو (7)ی ئێوارە فیستیڤاڵمان ئەنجامدا بەئامادەبوونی (حەمەی حەمە سعید) وەزیری ڕۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەندان کەسایەتی و میوانانی قەدرگران.

فیستیڤاڵی شاعیری گەورەی کورد (مەلای جەباری) بەڕێوەچوو

بەڕێزان وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموولایەك ئەم فیستیڤاڵە بەیارمەتی ئێوە و بەپشتیوانی خودا و ئێوە لەئاستێکی بەرزدا بەڕێوەچوو ، فیستیڤاڵ پڕبوو لەسەدای شیعر و مۆزیک پڕبوو لەگۆرانی ڕەسەنی کوردی و وشەی جوانی شیعر, فیستیڤاڵ بە بەشداری (30) شاعیری جوان نووس و قەڵەم جوان کەشێکی ئارامی بەهەمووان بەخشی ئێمە وەکو ئەندامانی لێژنەی باڵای فیستیڤاڵ و سەرۆکی فیستیڤاڵ ئەزموونێکی نوێ بوو خولی یەکەم بوو ، دیارە هیچ فیستیڤاڵێك بێ کەم و کوڕی نابێت وەکو ئاماژەم پێکرد خولی یەکەم بوو ئەزمونێکی نوێی بەئێمە بەخشی تاوەکو لەساڵانی ئایندە بتوانین باشتر و جوانتر پێشکەش بکەین ئەمەش بەهاوکاری ئێوەدەبێت و دڵنیاشین لەوەی هاوکارمان دەبن ، وەرن باپێکەوە ساڵانی ئایندە کەشێکی باشتر و باشترین دروستکەین...

فیستیڤاڵی شاعیری گەورەی کورد (مەلای جەباری) بەڕێوەچوو

بەلای ئێمە و بەلای دادوەرانی هەڵسەنگاندنی شیعری فیستیڤاڵەوە هەموو شاعیرانی بەشداربوو شیعریان لەئاستی باشدابووە و جێگای ڕێز و تەقدیری باشن لە کەم م کوڕیمان ببوورن،سەرمان بەرزە دڵمان خۆشە کە ئێوە و ئەمسالی وەکو ئێوەمان هەیە گرنگ نیە کێ خەڵاتی بردووە گرنگ ئەوەیە هەمووان لەخزمەتی ووشەی پاراوی کوردیدابین گرنگ ئەوەیە هەمووان کلتورو ڕەسەنایەتی کوردیمان بپارێزین،دڵنیاتان دەکەینەوە ساڵانی ئایندە دروستتر دێینە پێشەوە سێ مانگی ڕێکە ئێمە خەریکی بیرۆکەی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵین ڕاستە ماندوین ڕاستە هەندێ ڕەخنەمان لێگیرا دڵنیاتان دەکەینەوە ڕەخنەکانتان بەهەند وەردەگرین و ئەزموونمان پێدەدا
لەکۆتایدا پێتان ئەڵێین ئێمە بەردەوامین و ناوەستین خزمەتکردنی ئەدەبیاتی کوردی و کلتورەکەمان ئەرکی هەمووانە و درێغی ناکەین شاد و ئاسودەبن ...

مەریوان حەکیم جەباری
ئەندامی لێژنەی باڵای فیستیڤاڵ

Top