شیعر لای من خۆراكی ڕۆحە پێیویستە هەموو مرۆڤێك ئاشنای ئەوخۆراکە ڕووحیەبێت

شیعر لای من خۆراكی ڕۆحە پێیویستە هەموو مرۆڤێك ئاشنای ئەوخۆراکە ڕووحیەبێت

ئارەزو عەبدولخالق نووسەر و شاعیر
سەرپەرشتیاری چالاكی دیدەوانی لە سلێمانی
لەساڵی ١٩٩٦ دەست دەکات بەنووسین سەرەتا بەنووسێنی چیرۆك دەست پێدەکات و پاشان خزمەتێ بەرچاو بە منداڵان دەگەیەنێت بەنووسینی شیعری منداڵان کە ئەدەبێکی ناسك و پڕ بەرپرسیارێتییە کە هەموونوسەرێ خۆی لێنادات,مامۆستا ئارەزوو هەنگاوەکانی فراوانتر دەکات و تێکستی ئەوینی و کۆمەڵایەتی و نیشتمانیش دەنووسێت کە ئێستا بەردەوامەو خزمەت بەئەدەبیاتی کوردی دەکات,
مامۆستا ئارەزوو لە دیمانەیەکی تایبەتدا بۆ گۆڤاری گوڵان دەدوێت.

شیعر لای من خۆراكی ڕۆحە پێیویستە هەموو مرۆڤێك ئاشنای ئەوخۆراکە ڕووحیەبێت

دیمانە/مەریوان حەکیم جەباری

وەک شاعیرێك شیعر لای تو چییه؟
شیعر لای من خۆراكی ڕۆحە پێیویستە هەموو مرۆڤێک ئاشنای ئەوخۆراکە ڕووحیەبێت

شیعر بۆ کێ دەنووسی؟
شیعر بۆ خوێنەرانی شیعر دەنووسم بۆ ئەوخوێنەرانەی توینی شعرن شەیدای وشەن ڕێز لەئەدەبی کوردی دەگرن.

لەڕێی نووسینی شیعرەو دەتەوێ چی بەکۆمەڵگا بگەیەنی؟
ئەمەوێ بڵێم با هەمووان یەكدیمان خۆش بوێ خۆشەویستی بناغەی کۆمەڵگایەکی تەندرووستە ئەمەوێ ئەوە بەکۆمەڵگا بڵێم دەرونێکی ئاسودە لەخۆشویستنو ڕێزگرتنی یەکتردایە.

پێویستە نوسەر بڵاوکراوەی هەبێت؟,ئایه به رهه می بلاوکراوه ت هه یه ؟
بەدڵنیاییەوە بەڵام ئێستا سۆشیال میدیا بۆخۆی پێگەیەكی جوانە بۆ بڵاوكردنەوەی بەرهەم بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بۆمانەوەو پاراستنی پێویستەبەرهەمی چاپکراومان هەبێت.

شیعر لای من خۆراكی ڕۆحە پێیویستە هەموو مرۆڤێك ئاشنای ئەوخۆراکە ڕووحیەبێت

تاچەند شاعیرانی ئێستا توانیویان جێگەی خۆیان لە دڵی هەوادارانیان بکەنەوە؟
تا ڕادەیەكی باش هەواداری شیعرو ووشە زۆرن هەرشاعیرێك بەحەجمی خۆی جەماوەری هەیە جێگای خۆی لەدڵی هەوادارانیدا کردوەتەوە.

کۆڕو سمینارەکان بونەتەجێی سەرنجی هەوادارانی شیعر ئایە تاچەند تۆ بایەخ بەم چالاکیانە دەدەی؟
كۆڕوسیمینار گرنگەو گرنگیشم پێ داوە هەمووكات کاتی بۆ دەدۆزمەوە تاکو ئاشنابم بەوبەرهەمانەی بڵاودەکرێنەوە.

ڕۆڵی شاعیر چیە لە کۆمەڵگا شعر ئەتوانێت ئاراستەی کۆمەڵگە بگۆڕێ؟
بە دڵنیاییەوە ئەتوانێت شیعر شۆڕش هەڵدەگیرسێنێت ڕووحی بەرگری دروست دەکات مرۆڤ ئارام دەکاتەوە,کەواتە شاعیران دەستێکی باڵایان ئاراستەی کۆمەڵگا هەیە.

پێویستە شاعیر ئامانجی دیاری کراوی هەبێت؟
بەڵێ ئەگەر هەر كارێك ئامانجی لەپشتەوە نەبێت هەرەس دێنێت بۆیە هەمیشە ڤەڵەمەکەم ڕوو لەئامانجی دیاری کراوە کە کاری بۆ دەکەم بێ ئامانجی بەهیچت ناگەیەنێت.

وەك ئافرەتێكی نووسەر پێویستە شیعرەکانت کاتێك خوێنەر دەیخوێنێتەوە بزانێت لەلایەن ئافرەتەوە نوسراوە؟
بەڵێ هەموكات وا شیعرەكانم نووسیوە كە خوێنەر لەوە تێبگات کە منی ئافرەت نووسەرەکەیم بێ ئەوەی ناوم لەسەر تێکست بێت.

ئایە فیستیڤاڵەکان بوونەتە جێی متمانەی شاعیران,بۆچی زۆر لەشاعیران متمانەیان بە کێبڕکێکان نییە؟
ئەگەر بازرگانی بەوشەوە نەبێیت بەڵێ بۆنا هەمو کارێکی ئەدەبی جێگای ڕێزگردنە بەڵام لەدەستێکی ئەمیندابێت

ئیستا لەو ئاستەی که خۆت ئەتەوێت ؟
نەخێر دڵۆپێكم لەدەریای نووسین لەگەڵ کاروانەکەدا دەڕۆم کار بۆ بەرەوپێشچوونی خۆم دەکەم چونکە پێم وایە چەند شارەزابم هێشتا هەر نەگشتوم بەئامانج.

لە ئێستادا شیعر و نووسین لەچی ئاستێكدا دەبینی؟
مامناوەند بەڵام هیوام بە باشتربوون هەیە چونکە سەدان نوسەری جوان و گەنجی قەڵەم جوان لە ئێستای ئەدەبیادا کاردەکەن ئەمەش هیوام پێ دەبەخشێت.

تۆڕە کۆمەڵایەتێکان بوونەتە سەکۆیەك بۆ ناساندنی هونەر لەم سەکۆیە ڕازیت؟
بەڵێ بەدڵنیاییەوە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان ڕۆڵی گرنگی هەیە بۆ ناسینی شاعیران و بەرچاوکەوتنی بەرهەمەکانیان هەر لێرەشەوە زووتر ئاگاداری کارو چالاکی و سیمینارەکان دەبیت.

بە کێ دەوترێ شاعیر یان چی جۆرە تێکستێك پێی دەوترێ شعر؟
بەو كەسە ئەوترێ شاعیر كە گیان بكات بە بەری ووشەدا ئەو زمانەی پێی دەدوێ لەزمانی کەسی تر نەچێت قوڵی له نووسینداو ووشەکان وێنەو تابلۆ پیشانی خۆێنەر بدات بەوە دەوترێ شاعیر.

هۆکاری کەمبوونەوەی ڕێژەی بەشداربووان لە کۆڕوسمینارەکانی ئەدەبی و ڕۆشنبیری بۆچی دەگڕێنیتەوە؟
بۆ كەمتەرخەمی خود چونکە هەموومان سەرقاڵی شتگەلێکی بێسوودین تۆڕەکان چاوی بەستوین کات بۆکەشێکی ئارامی ئەدەبی و تەرخان ناکەین تا لەوێوە شارەزای ئەدەبی خۆمان بین

وەك شاعیرێك ئاواتی چی دەخوازن بۆئایندە؟
ئاواتە خوازم مرۆڤەكان ویژدانیان زیندوبێت چونکە کاتێك ویژدان زیندووە نادادی نامێنێت جیاکاری لاواز دەبێت چینایەتی دادەڕوخێ ئەمەش ئاواتی لەمێژینەمە.

دواوتەتان بۆ گۆڤاری گوڵان
هیوای سەركەوتنی زیاتربۆئێوەو کاری بەردەوام و خزمەت بەئەدبیاتی کوردی

Top