جۆنی دیپ و ئەمبر هێرد لە نێتفلێكس یەك دەگرنەوە

جۆنی دیپ و ئەمبر هێرد لە نێتفلێكس یەك دەگرنەوە

جارێكی دیكە دۆسیەی دادگاییكردنی نێوان ئەستێرەی جیهانی جۆنی دیپ و ئەمبر هیردی هاوسەری پێشووی گەڕایەوە سەر سۆشیال میدیا، دوای ئەوەی پلاتفۆرمی نێتفلێكس ڕایگەیاند كە فیلمێكی دیكۆمێنتاریی سێ بەشی پێشكەش دەكات، بۆ ئەوەی تەواوی دۆسیەكە بە بێلایەنانە لە نێوان هەردوو لایەنەكەدا پێشكەش بكات، چونكە دۆسیەكە ئێستاش جێی سەرنجی جەماوەر وهەوادارانی ئەو دوو ئەستێرەیە لە سەرتاسەری جیهاندا.

جۆنی دیپ و ئەمبر هێرد لە نێتفلێكس یەك دەگرنەوە

پلاتفۆرمی نێتفلێكس بەرهەمهێنانی فیلمێكی دیكۆمێنتاریی سێ بەشیی ڕاگەیاند، بە ناوی (Depp Vs Heard) كە لە ١٦ی ئاب نمایش دەكرێت، دوای راگەیاندنی كە بڵاوبوونەوەی ئەم فیلمە بابەتەكە سۆشیال میدیای گرتەوە. ئەم فیلمە دیكۆمێنتارییە ڕوونی دەكاتەوە كە چۆن لە كۆتاییدا سۆشیال میدیا توانیی كاریگەری لەسەر دادگاییكردنەكە و دەرئەنجامی دەسەڵاتی دادوەری هەبێت.
فیلمە دیكۆمێنتارییەكە سەرەتای ڕووداوەكان دەگێڕێتەوە، لە ساڵی ٢٠١٨ كاتێك هیرد بابەتێكی لە واشنتۆن پۆستدا بڵاو كردەوە، تێیدا باسی لە ئەزموونی خۆی كردووە لەگەڵ دەستدرێژی سێكسی، بەبێ ئەوەی بەتایبەتی ناوی جۆنی دیپی هاوسەری پێشووی بهێنێت، بەڵام سەرەڕای ئەوەش ئەو بابەتە زیانێكی زۆری بە ژیانی پیشەیی دیپ گەیاند، ئەمەش وای كردووە كە تیمە یاساییەكەی سكاڵایەكی یاسایی تۆمار بكەن بەهۆی ناوزڕاندنەوە و داوای قەرەبووكردنەوە بكات، لە بەرامبەردا هیرد داواكارییەكی پێچەوانەی تۆمار كرد و داوای قەرەبووی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری كرد.
بەناوبانگترین دادگاییكردن لە مێژووی هۆلیووددا بۆ ماوەی شەش هەفتە لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەردەوام بوو، و ڕووداوێكی گەورەی میدیایی بوو، بەتایبەتی كە ڕێگە بە كامێراكان دەدرا بچنە ناو هۆڵی دادگا، ئەمەش وای كرد جەماوەر لە نزیكەوە ئاگاداری وردەكارییەكان بێت، هەروەها گفتوگۆی نێوان هەوادارانی هەردوو لای لەسەر بێتاوانییانی لێكەوتەوە.

Top