داهــاتــی نــەوت و گـــازی سروشتی ڕووسیا بە ڕێژەی سه‌دا سی و هه‌شت کەمیکردووە

داهــاتــی نــەوت و گـــازی سروشتی ڕووسیا بە ڕێژەی سه‌دا سی و هه‌شت کەمیکردووە

داهاتی نەوت و گازی سروشتی ڕووسیا لە 8 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 38% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 4.8 تریلیۆن ڕوبڵ (نزیکەی 50 ملیار دۆلار).

بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی دارایی ڕووسیا، داهاتی نەوت و غازی سروشتی وڵاتەکەی لە مانگی ئابدا بە بەراورد بە مانگی پێشوو بە ڕێژەی 20% کەمیکردووە و گەیشتووەتە 642.7 ملیار ڕوبڵ.

لە کاتێکدا هەندێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی بەهۆی شەڕی ئۆکرانیا هاوردەکردنی نەوت و گازی سروشتی ڕووسیایان ڕاگرتووە، هەندێک وڵات بڕیاریانداوە کەمکردنەوەی بەرچاو ئەنجام بدەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top