زیانە تەندروستییەكانی نەخواردنی ژەمی بەیانی

زیانە تەندروستییەكانی نەخواردنی ژەمی بەیانی

ژەمی بەیانی گرنگترین ژەمی خواردنە، نەخواردنی ژەمی بەیانی هاندەرە بۆ زیاد خواردن لە كاتێكی درەنگی ئێوارە و شەودا لەوكاتەی كە لەش پێویستی بە كالۆریی زیاتر نییە، ئەمەش هۆكارە بۆ بەزبوونەوەیەكی بەرچاوی ئاستی هۆرمۆنی ئینسولین پێش نووستن و كۆبوونەوەی چەوری لە لەشدا لەكاتی نووستن. زیانەكان: زیادبوونی چانسی ڕوودانی نۆرەی دڵ بە ڕێژەی 27% لەگەڵ بەرزبوونەوەی پەستای خوێن و ڕەقبوونی خوێنبەرەكان كە ئەگەری جەڵتەی مێشك بەرزدەكەنەوە، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، زیادبوونی كێشی لەش و قەڵەوی، كاریگەریی نەرێنی لەسەر مەزاج و ئاستی وزەی لەش، زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجە لە ئەنجامی زیادبوونی كێش و قەڵەویدا، كەمكردنەوەی تواناكانی مێشك بەتایبەتی لە نەوجەواناندا، زیادبوونی ئەگەری نۆرەی شەقەسەر و سەرئێشە لەبەر دابەزینی توندی ئاستی شەكری خوێن و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، زیادبوونی ئەگەری قژهەڵوەرین، هەروەها نەخواردنی ژەمی بەیانی كاریگەریی نەرێنی دەكاتە سەر كرداری میتابۆلیزمی لەش Metabolism.  

 

Top