دەستبەسەرداگرتنی زیاتر لە 13 کیلۆ مادەی هۆشبەر لە تورکیا
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ساکاریای توركیا ڕایگەیان، هێزەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ساکاریا توانیان ١٣ کیلۆ و ٢٥٠ گرام مادەی هێرۆین لەناو ترێلەیەكی ئێرانیدا بدۆزنەوە.
لە میانەی ئۆپەراسیۆنێکدا، هێزەکانی پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەكان ١٣ کیلۆ و ٢٥٠ گرام مادەی هێرۆینیان لەناو ترێلەیەکدا دۆزییەوە و دەستی بەسەردا گرت کە لە ئێرانەوە چووەتە ناو خاكی تورکیا.
لەو ئۆپەراسیۆنەدا، هێزەکانی پۆلیسی پارێزگای ساکاریا ئەم ترێلەیان ڕاگرت کە پێشتر زانیارییان لەسەر هەبوو و بەدوایدا دەگەڕان.
لەم ئۆپەراسیۆنەدا، کە بە بەکارهێنانی سەگێکی دۆزینەوەی ماددە هۆشبەرەکان ئەنجامدرا، ئەم بڕە زۆرەی مادەی هۆشبەر، کە لەناو ئەم ترێلەكەدا حەشاردرابوو، دۆزرایەوە و دەستی بەسەردا گیرا.
هێشتا ڕێکارە یاساییەکان سەبارەت بە شۆفێری ئەم بارهەڵگرە لە بەشی پۆلیس بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل