کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچوك لە ئوسترالیا بووە هۆی گیانیان لەدەستدانی سێ کارمەندی ئاگرکوژێنەوە
فڕۆکەیەکی سەربە تیمەكانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری لە ناوچەیەکی دووری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە.
پۆلیسی کوینزلاندا درەنگانی شەوی شەممە ڕایگەیاند: کە فڕۆکەیەکی بچوك لە ناوچەیەکی دوور لە ویلایەتی کوینزلاندی ئوسترالیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە سێ كارمەندی ئاگرکوژێنەوە لەناو فڕۆکەکەدا گیانیان لەدەستدا.
فڕۆکەکە لە نزیک شارۆچکەی دوورەدەستی مەکكینلی کە نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کیلۆمەتر لە باکووری پایتەختی ویلایەتەکە دوورە، کەوتۆتە خوارەوە.
ئاگرکوژێنەوەکانی ناو فڕۆکەکە لە ڕێگادا بوون بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاگرلە نزیك کێوەکانی کوینزلاند.
ئەو فڕۆکە بچوكە لەلایەن خزمەتگوزاری ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری کوینزلاند بەڕێوە دەبردرا بۆ ئەنجامدانی كار و ئەركەكانیان.
هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە.
گوڵان: سەردار خەلیل