ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هەزار کەس بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە لەندەن

ناڕەزایەتی دەربڕینی سەدان هەزار کەس بۆ پشتیوانی لە فەلەستین لە لەندەن

 

 

 

 

لەندەنی پایتەختی ئینگلتەرا، بووە گۆڕەپانی خۆپیشاندانێکی جەماوەری بۆ پشتیوانیكردن لە فەلەستین.

بەپێی هەواڵە ناوخۆیەكان، سەدان هەزار کەس بە پلاکاردەوە هاتنە سەر شەقامەکان و ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی لەبەرامبەر هێرشەكانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر خەڵكی بێتاوانی فەلەستین.

خۆپیشاندەران دروشمی "فەلەستین ئازادە" و "دادپەروەری و ئاشتی نییە"یان دەوتەوە و "کردەوەی داگیرکەران"یان شەرمەزار کرد.

هەندێک لە سایتە هەواڵییەکان، ژمارەی خۆپیشاندەرانیان لە دەوروبەری ٥٠٠ هەزار کەس ڕاگەیاندووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top