لە ڕووداوێکی هاتووچۆ لە توسکاراواسی ئەمریکا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
ڕۆژی سێشەممە 14ی تشرینی دووەم ، ئۆتومبێڵێكی جۆری بارهەڵگر لە ئۆهایۆی ئەمریکا، خۆی بە پاسێکی هەڵگری خوێندکاردا كێشا و لە ئەنجامدا لانیکەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥ کەسیش بریندار بوون.
دوای ماوەیەکی کەم لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی بە کاتی ناوخۆی ڕۆژی سێشەممە، پاسێک کە خوێندکارانی قوتابخانەیەکی ڕۆژهەڵاتی ئۆهایۆی هەڵگرتبوو، بەهۆی ترێلەیەکی بارهەڵگر وەرگەڕا. کۆی گشتی ٥٧ قوتابی لەناو پاسەکەدا بوون، پاسەکە قوتابیانی لە قوتابخانەیەکی ناوخۆیی لە شاری توسکاراواس دەگواستەوە بۆ کۆنفرانسی کۆمەڵەی دەستەی خوێندنگەکان لە شاری کۆلۆمبۆس لە ویلایەتی ئۆهایۆ.
پێویستە بگوترێ ئەو کەسانەی لەم ڕووداوەدا بریندار بوون گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.
هەروەها تا ئێستا ڕوون نییە هۆکاری ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە چی بووە .
گوڵان: سەردار خەلیل