حیزبوڵڵا پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج
![حیزبوڵڵا پێگە سەربازییەکانی ئیسرائیلی کردە ئامانج](https://www.gulanmedia.com/public/images/posts/20231119232438_original_42.jpg )
بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان هێرشێكی بۆ سەر دوو پێگەی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری ئەم وڵاتە ڕاگەیاند.
بزووتنەوەی حزبوڵای لوبنان بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: کە هێرشیان کردووەتە سەر دوو بنکەی سەربازی سوپای ئیسرائیل لە ناوچە سنوورییەکانی باشووری لوبنان.
بەپێی ئەم بەیاننامەیە، حیزبوڵا بە مووشەکی ڕێنمایی کراو بنکە سەربازییەکانی ئیسرائیلی لە » مناذق جلالعالم و الظهیره « کردۆتە ئامانج.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، کە هێرشی هاوبەشی حیزبوڵا و سوپای ئیسرائیل بۆ سەر سنووری هەردوو وڵات لە ٨ی ئۆکتۆبەرەوە بەردەوامە. لەم تێکهەڵچوونانەدا ٧٦ ئەندامی حیزبوڵا و ٦ سەربازی ئیسرائیلی کوژراون.
گوڵان: سەردار خەلیل