سوود و زیانەكانی سپیكردنەوەی ددان بە پیرۆكسیدی هایدرۆجین

سوود و زیانەكانی سپیكردنەوەی ددان بە پیرۆكسیدی هایدرۆجین

 پیرۆكسیدی هایدرۆجین Hydrogen peroxide ددانەكان سپی دەكاتەوە بە لابردنی ئەو ئاوێتە كیمیاییانەی كە ددانەكان زەرد دەكەن، بەڵام ئایا بەكارهێنانی پیرۆكسیدی هایدرۆجین بۆ ئەم مەبەستە گونجاو و بێ زیانە؟.

 بەكارهێنانی گیراوەی پیرۆكسیدی هایدرۆجین بە ڕێژەی كەمتر لە 10% بەگشتی بێ زیانە، وا باشترە كە ڕێژەكەی لە نیوان 1-6% دا بێت. كۆمەڵەی ئەمەریكیی پزیشكیی ددانی ADA جەختی كردووەتەوە كە پیرۆكسیدی هایدرۆجین زۆر كاریگەرە بۆ سیپكردنەوەی ددانەكان، بۆیە گەلێك لە بەرهەمەكانی گرنگیدان بە تەندروستیی دەم و ددان وەكو هەویری ددان یان گیراوەكانی شووشتنی دەم ئەم ماددەیە لەخۆدەگرن بۆ سپیكردنەوە و ڕەونەقدان بە ددانەكان. پیرۆكسیدی هایدرۆجین جگە لە سپیكردنەوەی ددانەكان، هاندەرە بۆ لابردنی چینی بەكتریای سەر ددان و پوك كە هۆكارە بۆ هەوكردنی پوك Gingivitis و كلۆربوونی ددانەكان.

زیانە لابەلاكان: سووانی چینی مینای ددان، زیاد هەستیاربوونی پووك و ددانەكان، زبربوون یان هەندێك جار لووسبوونی ڕووی ددانەكان، سووتانەوەی پوك، هەروەها گۆڕانی ڕەنگی ددانە دەستكردەكان ئەگەر هەبن بە شێوەی پرد یان ددانی چێنراو..تاد.

 

Top