گالێری «تریپتیچ»ی مۆسکۆ دابونه‌ریتی کوردان لەخۆ دەگرێت

گالێری «تریپتیچ»ی مۆسکۆ دابونه‌ریتی کوردان لەخۆ دەگرێت

پێشانگەی كوردان (دابونەریت و مۆدێرنیتە) لە گالێریی هونەری هاوچەرخی (تریپتیچ) لە شاری مۆسكۆ لە وڵاتی ڕووسیا بەڕێوە چوو.

پێشانگای كوردان دابونەریت و مۆدێرنیتە (Kurds traditions and modernity) لە گالێڕیی هونەری هاوچەرخی تریپتیچ Triptych بە ناونیشانی هونەری ئێستای كوردان و بە ئامادەبوونی بەرهەمی هونەرمەندانی ناوداری كورد، وەك بەشێك لە سێیەمین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردیی مۆسكۆ Moscow لە شاری مۆسكۆ لە وڵاتی ڕووسیای فیدراڵ بەڕێوە چوو و میوانداریی هۆگرانی هونەرە شێوەكارییەكان بوو.

مه‌نسوور جیهانی/مۆسکۆ

گالێری «تریپتیچ»ی مۆسکۆ دابونه‌ریتی کوردان لەخۆ دەگرێت

لەم ڕووداوە هونەرییەدا كۆمەڵێك بەرهەم بە شێوازی زۆر جیاواز و بە تەكنیكی جۆراوجۆر خرایە بەر دیدی هۆگرانەوە، كە نیشاندەری جۆراوجۆریی كلتووری كوردانی هەموو پارچەكانی كوردستانە.

ئەم پێشانگایە بە ئامادەبوونی كەرەم گەردەن زەری (Kerem Gerdenzeri) سەرۆكی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی مۆسكۆ، ئاوازدانەر و گۆرانیبێژی ناوداری كوردی دانیشتووی وڵاتی ڕووسیا، خاتوو ئینا تجۆڤا (Inna Tejoeva) بەرپرسی گالێڕیی هونەری هاوچەرخی تریپتیچ Triptych، محەمەدی حەمەسەعید وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، خاتوو ڤیكتۆریا شیشكۆڤا (Victoria Shishkova) لە بەرپرسانی سەرەكیی گالێریی هونەری هاوچەرخی تریپتیچ، خاتوو گولیزەر گەردەن زەری (Gulizer Gerdenzeri) بەرپرسی فیستیڤاڵەكە، لێژنەیەكی باڵا لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، هەروەها هونەرمەندانی ئامادەبوو كرایەوە.

گالێری «تریپتیچ»ی مۆسکۆ دابونه‌ریتی کوردان لەخۆ دەگرێت

لە ڕۆژانی بەڕێوەچوونی ئەم گالێرییەدا بیهرووز قوبادی دەرهێنەری فیلمی سینەمایی پێنج كیلۆ گوێز (Kilos of Walnuts 5) بە هاوڕێیەتی لەگەڵ محەمەد نووری و تیما تەقیزادە، ئەكتەرە سەرەكییەكانی ئەم بەرهەمە سینەماییە، بیلال كوركۆت (Bilal Korkut) دەرهێنەری فیلمی سینەمایی بۆشاییەك لە دیوار (The hole in the Wall)، ئەمیر غوڵامی دادوەری بەشی پێشبڕكێی كورتە فیلمی چیرۆكی، فەرید ئیلهامی دەرهێنەری بەڵگەفیلمی بڵندی (Tamira)تەمیرە، گۆرانیبێژ، ئاوازدانەر، توێژەر و ژەنیاری تەنبوور، هەروەها سەعید ئیمامی ژەنیاری دەف تیایدا ئامادە بوون.

لەم پێشانگەیەدا بەرهەمەكانی تەیمۆراز ڕاشۆیف (Teimuraz Rashoev) هونەرمەندی بەرچاو لە چوارچێوەی كارگەی خوڵقێنەری ز.ك. تسێرێتلی Z. K. Tsereteli، پەیكەرتاشی، هونەرەكانی ڤیترای و موعەڕەق پێشكەش كرا. بێجگە لەوانە، بینەران لەوێ لە‌گەڵ بەرهەمەكانی ڕۆزا ئۆزمانیان (Roza Ozmanyan) ئاشنا بوون، كە نموونەیەكەی سەركەوتووە لە هونەری ئاساییدا، بەڵام بە كوالێت و بە پێز و بە ناوەرۆك.

گالێری «تریپتیچ»ی مۆسکۆ دابونه‌ریتی کوردان لەخۆ دەگرێت

بە سوودوەرگرتن لە بەرهەمی هونەرمەندان دەیڤید پیرۆزی (David Pirozi) و كۆڵی خان(Koli Khan) دەتوانین بۆمان دەربكەوێت كە چۆن یەكڕیز هونەرمەندی داهێنەر لە دایك دەبن و تەكنیكی هونەری لە نەوەیەكەوە بۆ نەوەیەكی دیكە دەگوازرێتەوە.

تەیمۆراز ڕاشۆیف، ڕۆزا ئۆزمانیان و دەیڤید پیرۆزی، خۆیان لە پێشانگاكەدا ئامادەبوون و بەرهەمەكانیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.

بەرهەمەكانی هەڤاڵ تژەندەرە (Heval Tazhandare) كە بە هۆی كارە گڕافیكییە سەرنج ڕاكێش و پڕجووڵەكانییەوە ناسراوە و هەروەها نوێترین بەرهەمی زەینە بڕۆیان (Zina Broyan) هونەرمەندی بەهرەمەند لە پێشانگای (كوردەكان: دابوونەریت و مۆدێرنیتە) پێشكەش كران، كە تابلۆی بڕۆیان، بەرهەمێكی دیجیتاڵ لە قەوارەی گەورە و سەرسووڕهێنەر بوو كە بە چاپ لەسەر كاغەز و بە ئیهام لە نیلووفەڕە ئاوییەكانی هێمای مۆنە ئاراستە كرابوو.

لە بەشێكی دیكەی ئەم پێشانگایەدا، بەرهەمی هونەرمەندێكی تامەجرۆ و قوتابی پپلی چوار بە ناوی «نۆریك یۆسۆیان» Norik Iusoyan خرابووه ڕوو كه تابڵۆكانی بە ناوەرۆكی نەتەوایەتی خوڵقێندرا بوون.

Top