خوێی زیاد ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات!

خوێی زیاد ئەگەری نەخۆشیی شەكرە زیاد دەكات!

ئەمە سەلمێنراوە كە بڕی زیادی خوێ لە خۆراكی ڕۆژانەدا هاندەرە بۆ تووشبوون بە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەڵام لە لێكۆڵینەوەیەكی نوێی زانكۆی تولێن لە ولایەتی نیو ئۆرلێنز/ لویزیانای ئەمریكا هاتووە كە خواردنی بڕی زیادی خوێ پەیوەندی هەیە بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم. ئەمە زانراوە كەپێویستە لەسەر تووشبووانی نەخۆشیی شەكرە خوێی ڕۆژانە لە خۆراكدا كەم بكەنەوە، بەمەبەستی ڕێگرتن لە بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، كە وەكو ئاڵۆزییەكی نەخۆشیی شەكرەی كۆنترۆڵ نەكراو بە ڕێژەی 70% ڕوو دەدات، بۆیە ڕێنمایی دەكرێت كە بڕی خوێی ڕۆژانە لە دەوری 1.5 گرام بێت و هەرگیز لە2.0 گرام (كەوچكێكی كووپ) زیاتر نەبێت بۆ خۆپاراستن لە شەكرە و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، هەروەها بۆ تووشبووانی شەكرەش بەمەبەستی خۆپاراستن لە ئاڵۆزییەكان بەتایبەتی بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن. لە لێكۆڵینەوەكەدا ئاماژە بەمەش كراوە كە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرەی جۆری دووەم، لە ئەنجامی بڕی زیادی خوێ لە خۆراكی ڕۆژانەدا دەگاتە ڕێژەی 20-39%.

Top