نەجوا کەرەم کەناڵی واتسئەپ ڕاستەوخۆی کردەوە

نەجوا کەرەم کەناڵی واتسئەپ ڕاستەوخۆی کردەوە

خانمە هونەرمەند لوبنانی نەجوا کەڕەم کە بە خۆری گۆرانی لوبنانی ناسراوە، یەکەم کەناڵی تایبەتی لە ئەپڵیکەیشنی “واتسئەپ” کردەوە بەمەش بووە یەکەم هونەرمەندی عەرەب کە کەناڵێک لە ئەپڵیکەیشنی جیهانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهانی عەرەبیدا دروست بکاتەوە.

 ئامانجی نەجوا لەم هەنگاوەی ئەوەیە بتوانێت لەو ڕێگەیەوە ڕاستەوخۆ لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ جەماوەر و هەوادارانی بکەن وەڵامی پرسیار و تێبینییەکانیان بداتەوە.

نەجوا کەرەم ئارەزووی خۆی بۆ پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ خەڵک لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی “واتسئەپ”ەوە دەربڕی، لە ڕێگەی پەیامێكەوە کە لە ڕێگەی سەرجەم ئەکاونتەکانیەوە لە پلاتفۆرمی سۆشیال میدیادا ئاراستەی گشتیی کرد، تێیدا وتی: “هەروەک چۆن من لە ژیانی ڕاستەقینەدا واتسئەپ بەکاردەهێنم لەگەڵ هاوڕێ و خێزانەکەم... ئەمجارەیان، پەیوەندییەکەم لەگەڵ تۆش دەبێت، بۆ ئەوەی بتوانیت لێم نزیک ببیتەوە و منیش لێت نزیک ببمەوە.”

نەجوا کەرەم، لە ڕێگای ئەم کەناڵە تایبەتە دەبێتە یەکەمین کەس لە نێو هونەرمەندانی لوبنان و عەرەبیدا، لە رێگای سۆشیال میدیاوە پەیوەندیی لەگەڵ جەماوەر و هەوادارانی درووست بکات، کە دەستپێشخەر بوون بۆ پەیوەستبوون بەو کەناڵە لە ڕێگەی ئەو بەستەرەی کە لە ئەکاونتەکانیدا بڵاویکردەوە، لەنێویاندا “X”، وەک ئەپلیکەیشنەکە ڕێگە بە پەیوەستبوونی ڕاستەوخۆی کەناڵەکە دەدات.

لە ئێستادا هونەرمەندان گرنگییەکی زۆر بە سۆشیال میدیا دەدەن بۆ ئەوەی جەماوەر لە وردەکاری کار و چالاکییە هونەرییەکانیان ئاگادار بێت، بەڵام ئەم هەنگاوەی نەجوا کەرەم بە یەکەم دادەنرێت لەسەر ئاستی جیهانی عەرەبی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، چونکە خۆی ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی کارەکە دەکات و گوێ لە پرسیار و تێبینی و سەرنجەکانی  جەماوەر دەگرێت و هەر خۆیشی وەڵامیان دەداتەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوەی نەجوا کەرەم ببێتە هۆکاری ئەوەی کە هونەرمەندانی تریش هەمان هەنگاو بنێن.

Top