بە خۆراك كۆلیستیڕۆڵ دابەزێنە

بە خۆراك كۆلیستیڕۆڵ دابەزێنە

ئەوە ڕوونە كە ئاستی بەرزی كۆلیستیڕۆڵ، بەتایبەتی كۆلیستیڕۆڵی خراپ LDL ئەگەری تووشبوون بە ڕەقبوونی خوێنبەرەكان و نەخۆشیی دڵ زیاد دەكات. بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشیی دڵ، پێویستە كە ئاستی بەرزی كۆلیستیڕۆڵ دابەزێندرێت، خۆشبەختانە دەتوانرێت بە هەڵبژاردنی چەند جۆرێكی خۆراك كۆلیستیڕۆڵ دابەزێندرێت، كە بریتین لەم خۆراكانە: شوفان و كەپەكی شوفان Oat bran كە سەرچاوەی دەوڵەمەندن بۆ ڕیشاڵی تواوە بە ناوی بیتا گلوكان Beta-glucan كە ڕێگە لە هەڵمژینی كۆلیستیڕۆڵ لە ڕیخۆڵەدا دەگرێت، كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی كە ڕێژەیەكی بەرزی ڕیشاڵی تواوە لەخۆدەگرن، تووتەكانی وەكو بلوبێری بلاك بێری و شیلیك، پاقلەمەنییەكان بۆنموونە: ڕۆژانە خواردنی 150 گرام لە پاقلەمەنی جۆراوجۆر ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ تا ڕێژەی 19% و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تا ڕێژەی 11% كەم دەكاتەوە، میوەی ئاڤۆكادۆ كە ئاستی كۆلیستیڕۆڵی باش HDL بەرزدەكاتەوە، كە كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە ناو بۆڕییەكانی خوێندا ڕادەماڵێت و ڕێگە لە نیشتنی دەگرێت، تۆوی كەتان Flaxseeds كە سەرچاوەیە بۆ مەگنسیۆم و ڕیشاڵی تواوە و ماددەی دژەئۆكسان، بەرهەمەكانی كاكاوی كەم شەكر یان بێ شەكر، كە كۆلیستیڕۆڵی خراپ كەم دەكەنەوە و سووڕی خوێن باشتر دەكەن، خۆراكی دەریایی، بامیە، هەروەها سێو، بۆنموونە: ڕۆژانە خواردنی تەنیا یەك سێو ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ كەم دەكاتەوە.

 

Top