بــانــکــی ناوەندی ئیسرائیل: تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە سه‌دا ده‌ی بەرهەمی ناوخۆیی

بــانــکــی ناوەندی ئیسرائیل:  تێچووی شەڕی غەززە دەگاتە سه‌دا ده‌ی  بەرهەمی ناوخۆیی

 

 

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئیسرائیل ڕایگەیاند: پێشبینی دەکرێت خەرجییەکانی جەنگ لە بودجەدا بگاتە سه‌دا ده‌ی ی بەرهەمی ناوخۆیی.

سەرۆکی بانکی ناوەندی ئیسرائیل ڕایگەیاند: کە لە ماوەی هەفتەکانی یەکەمی جەنگدا کاریگەری نەرێنی بەرچاو لەسەر ئابووریمان هەبووە و گوتی: پێشبینی ئێمە ئەوەیە کە کاریگەریی جەنگەکە تا ساڵی داهاتوو بەردەوام دەبێت ."

ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پێشبینییەکان لەسەر بنەمای ئەو ڕاستییە بووە کە زۆرجار شەڕ لە یەک بەرەدا دەبێت، گوتیشی: "ئێمە لە قۆناغێکی نادڵنیایی و نەبوونی شەفافیەت لە دۆخی سیاسیدا دەژین".

حەماس ئێوارەی پێنجشەممە ڕایگەیاند، لەگەڵ ئیسرائیل گەیشتوونەتە ڕێککەوتن لەسەر ئازادکردنی 50 دیلی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئاگربەستی 4 ڕۆژە و ئازادکردنی 150 ژن و منداڵی فەلەستینی لە زیندانەکانی ئیسرائیل و زیادکردنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە لە تەل ئەڤیڤەوە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top