کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی لە پشت ئەوەیە کە گەنجەکانمان ئاڵودە بکرێن

کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی لە پشت ئەوەیە کە گەنجەکانمان ئاڵودە بکرێن

ماددە هۆشبەرەکان دەردێکی کوشندە لەنێوکۆمەڵگەی کوردیدا ،ئەگەر بێت و بەراوردێکی هه رێمی کوردستان بکەین بەوڵاتی دراوسێ دەبینین کە ماددە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستاندا کەمتربڵاوە ئەگەربێت و نموونەی وڵاتی ئێران وەربگرین دەبینین لەو وڵاتەیا زیاتر بڵاوە، بەڵام ئەمەیش مانای ئەوەنییە لە هەرێمی کوردستاندا ماددە هۆشبەرەکان کەمبێت بەڵکو تێبنی ئەوەیش دەکرێت کەماددە هۆشبەرەکان زیاترو زیاتر بڵاودەبنەوە و داتاو ئامارەکانیش ئەودەخەنە روو کە ڕۆژبەڕۆژ جۆری زیاتری ماددەهۆشبەرەکان داخڵ بە هه رێمی کورووستان دەکرێت وبەردەوامیش بەکارهێنەرانی ڕوو لەزیادبوونە و بێگومان ئەمەیش جێگەی نیگەرانیە ڕۆژانە گوێمان لەوە دەبیت کەگەنجان و منداڵان ئاڵودەدەبن بەم مادانە وبەکارهێنانیان زیاتردەبێت ،بێگومان کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی و خێزانی و جوگرافی و کۆمەڵایەتیشی لەپشتەوەیە ئەمانە هۆکارن بۆئەوەی ماددەکان زیاتربڵاو ببنەوە لەهه رێمی کوردستاندا هاوکات لەئەنجامی بەکارهێنانی ئەم مادانە کۆمەڵێک لێکەوتەی خراپ لەسەرئاستی خێزان و کۆمەڵگە لێکەوتووتەوە ئەم واقعەیش وایکردووە کەبەردەوام حکومەت و ڕێکخراوەکانی ngo و چالاکانی بواری ماددەهۆشبەرەکان بایەخی زۆرزیاربەم پرسەبدەن لەسەربنەمای دۆزینەوەی هۆکارەکان و چارەسەردۆزینەوەیەک بۆئەم بابەتە ،لە شارەکانی هه رێمی کوردستاندا مێژووی بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان دیاری نەکراوەو هیچ تومارێک نییە بیسەلمێنێت کە مادەهۆشبەرەکان لە هه رێم بۆچ ساڵێک بەدیاریکراوی دەگەرێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی گشتی (بێرناردهیوس )پێی وایە کە حەشیش لەلایەن وڵاتی ئێرانەوە نقڵی هه رێمی کوردستان و باکوور وڵاتی عیڕاق کراوە ولەساڵانی بیستەکانی ڕابردوودا لەسەرووەمی ڕەزاشای ئێراندا نقڵی شارەکوردییەکانی ڕۆژهه ڵات بووە و دواتر هاتووتە هه رێمی کوردستانەوە ئەگەر بێت و باسێک لەدوای ڕاپەرینی گەلی کوردستان لەبەهاری ساڵی 1991نزیکەی دوو ملیۆن کوردی باشوور ئاوەرەی شارەکانی ئێران بوون ئەمەیش دیسان هۆکاربوو بۆ فیربوون وئاڵودەبوون بەم ماددانە و لەگەڵ گەرانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان ئەم مادانەیش لەگەڵ خۆیانا ئەهێنایەوە ئەمانه هۆکاری سەرەکی بوون بۆ بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان لەکوردستانی باشوور وە لەدوای پرۆسەی ئازادی عیراق و ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە عێراق سنوورەکانی هه رێمی کوردستان کرانەوە بەڕووی بەقاجاغ هێنانی ماددە هۆشبەرەکان ،تاساڵی 2006ژمارەی بەکارهێنەرانی ماددەهۆشبەرەکان بە 1000کەس خەمڵێنراوە بەڵام لەئێستادا ژمارەکان زۆر لەو ڕێژەیە زیاترن بەداخەوە ،
فاکتەرەکانی پشت بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان کۆمەڵێک فاکتەرن کەوای کردووە لەهه ریمی کوردستاندا ئەم مادانە بڵاو بیتەوە یەکێک لەوفاکتەرانە سنووری جوگرافیایە کە سنورو پێگەی جوگرافیا ئەتوانین بڵێین ڕۆڵی زۆرگرنگی هه یە لە سەرپرسی خراپ بەکارهێنانی ماددەهۆشبەرەکان وەهوکارە کۆمەڵایەتیەکانیش بەیەکێک لەوهۆکارانە دائەنرێت کە وائەکەن تاکەکانی کۆمەڵگە هه رکاتێک کێشەو گرفتێک ڕووی تێکردن و بێهێوای وایان لێ ئەکات کەوابیربکەنەوە کێشەو گرفتەکانیان کۆتای نایات و چاره سەرنابیت بیرلەبەکارهێنانی مادەهۆشبەرەکان دەکەنەوە یان هۆکارە خێزانیەکان وکێشەو گرفتەکانی ناوخێزان و توندووتیژیەکان لەناوخێزانا هۆکارن بۆ ئاڵودەبوون بەم مادانە یان هۆکارەسیاسیەکان بێگومان بلاو بوونەوەی ئە م مادانە بێ مەبەست و هۆکاری سیاسی نیە بێگومان کۆمەڵێک هۆکاری سیاسی لەپشتە کەوائەکات گەنجەکانمان ئاڵودەبکرێن بەم مادانە و هه ندێ وڵات دەیانەوێت هه رێمی کوردستان وگەنجانی ئاڵودەبکە ن بەم مادانە ..

بێلان ڕۆژبیانی

Top