گرنگیی كانزای سیلینیۆم

گرنگیی كانزای سیلینیۆم

  سیلینیۆم Selenium كانزایەكی زۆر گرنگە بۆ لەش بەگشتی، بە بڕی كەم پێویستە، بەڵام سوودی تەندرووستیی زۆری هەیە. سوودە تەندرووستییەكانی سیلینیۆم: باشتركردنی تەندرووستیی گلاندی دەرەقی كە كۆنترۆڵی میتابۆلیزمی لەش Metabolism دەكات، كە بریتییە لە كرداری گۆڕینی خۆراك بۆ وزە، كەمكردنەوەی فشاری ئۆكسان لەوكاتەی كە سیلینیۆم سیفەتی دژەئۆكسانی هەیە و لەش دەپارێزێت لە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەكان، بەهێزكردنی سیستمی بەرگریی لەش، باشتركردنی تەندرووستیی قژ و نینۆك، سووككردنی نیشانەكانی نەخۆشیی ڕەبوو، كەمكردنەوەی ئەگەری تووشبوون بە چەند جۆرێكی شێرپەنجە وەكو شێرپەنجەی سییەكان، سوورێنچك، گەدە، پرۆستات، هەروەها شێرپەنجەی مەمك لە ئافرەتدا. سەرچاوە خۆراكییەكانی كانزای سیلینیۆم: گۆشتی سوور، گۆشتی ئەندامەكان، ماسیی تونە و ساردین، ڕوبیان، گۆشتی مریشك، پاقلەمەنییەكان، هێلكە، نیسك، لەگەڵ نان بە گەنمی تەواو Whole-wheat. بڕی پێویستی ڕۆژانە لە كانزای سیلینیۆم بۆ كەسانی پێگەیشتوو بریتییە لە 55 مایكرۆگرام، بۆ ئافرەتی دووگیان 60 مایكرۆگرام، هەروەها لەكاتی شیردانی سروشتیدا 70 مایكرۆگرام.

Top