گواستنەوەی ٦٨ نەخۆشی فەلەستینی لە غەززە بۆ تورکیا

گواستنەوەی ٦٨ نەخۆشی فەلەستینی لە غەززە بۆ تورکیا

 

 

 

وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند: کە شێست و هەشت نەخۆشی دیکەی فەلەستینی لە غەززەوە بۆ تورکیا دەگوازرێنەوە.

فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: کە ٦٨ نەخۆشی دیکەی فەلەستینی و لەگەڵ ٦١ چاودێر لە غەززەوە بۆ تورکیا دەگوازرێنەوە.

کۆجا لە بەیاننامەکەیدا ڕایگەیاندووە، ئەو فڕۆکەیەی کە ئەم نەخۆشانە و سەرپەرشتیارەکانیان هەڵگرتبوو، لە فڕۆکەخانەی ئەلعەریش لە میسرەوە بەرەو توركیا بەڕێكەوتووە.

هەروەها لەو پەیامەدا وێنەی پەیوەندیدار بەو ساتانەی کە نەخۆشەکان و سەرپەرشتیارەکانیان سواری فڕۆکەکە بوون، بڵاوکراونەتەوە.

پێویستە ئاماژە بەوەبكرێت كە پێشتریش ژمارەیەكی زۆر بریندار لە غەززەوە بۆ توركیا گوازراونەتەوە و لە نەخۆشخانەكانی ئەم وڵاتە چارەسەریان بۆ كراوە

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top