فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا: "14 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکانمان لە دەریای سوور خستە خوارەوە".
بارەگای فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا ئیدیعای کردووە: "چواردە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان حوسییەکانیان لە دەریای سووردا خستووەتە خوارەوە".
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە: "ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە کە لەلایەن حوسییەکانەوە لە یەمەن هەڵدرابوون، لە لایەن کەشتییەکی تێکدەری مووشەکی ڕێنماییکراوەوە لە دەریای سوور خرایە خوارەوە".
ئەنساروڵڵای یەمەن ئەمڕۆ (شەممە) ڕایگەیاند: بە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان باشووری فەلەستینیان کردووەتە ئامانج.
گوڵان: سەردار خەلیل