هۆشداریی لافاو لە دە ناوچەی فەرەنسا

هۆشداریی لافاو لە دە ناوچەی فەرەنسا

 

هۆشداری لە بارینی بارانی بەخوڕ و لافاو لە ناوچەکانی فەرەنسا دەرکرا کە زۆربەیان دەکەونە کەنار دەریاکان.

ئاگادارکردنەوەی باران بارینی بەخوڕ و لافاو بۆ 10 ناوچە لە فەرەنسا بڵاوکرایەوە کە زۆربەیان لە قەراغ کەناراوەکانن.

بەگوێرەی دەزگای کەشناسی فەرەنسا، بارانبارینی "بەردەوام" دەبێتە هۆی دروستبوونی لافاو لە ناوچە کەنارییەکانی Manche، Loire Atlantique، Vendee، Morbihan، Finistere، Nord و Pas-de-Calais و Orne، Mayenne و Sarthe .

لەو ناوچانەی کە مەترسی لافاویان لەسەرە ، "ئاگاداری پرتەقاڵی" بڵاوکرایەوە ، کە ئاستێک لە خوار بەرزترین دۆخی مەترسیدایە.

داوا لە دانیشتوانی ناوچەکە کرا لە چەم و دەریاچە و ڕووبارەکان دوور بکەونەوە.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top