بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لە نەخۆشخانەیەكی لەدایكبوونی منداڵان لە باکۆ، ٤ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی لە نەخۆشخانەیەكی لەدایكبوونی منداڵان لە باکۆ، ٤ منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا

 

 

 

ڕۆژی سێشەممە 9ی کانوونی دووەم ، لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەیەک لە شەودا لە نەخۆشخانەیەكی لەدایكبوونی منداڵان لە شاری باکۆی پایتەختی کۆماری ئازەربایجان، چوار منداڵی ساوا گیانیان لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن بەشی فریاکەوتنەوە بڵاوکراوەتەوە، تیمە پزیشکییەکان کۆرپەکانیان لە ئامێری چاودێری تایبەت لە دامەزراوەکە لابردووە و گواستوویانەتەوە بۆ ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن.

لەم ئاگرەدا چوار منداڵی تازە لەدایکبوو لەم نەخۆشخانەیە گیانیان لەدەستداوە و سێ منداڵی ساواش بەهۆی دوکەڵەوە ژەهراوی بوون. 

داواکاری گشتی لێکۆڵینەوەیەكی تاوانکاری دەستیپێکردووە، سەبارەت بە پێشێلکردنی یاساکانی سەلامەتی ئاگرکوژێنەوە و کەمتەرخەمی و دەڵێت، کە سەرۆک ئیلهام عەلیێڤ خۆی سەرپەرشتی ئەم لێکۆڵینەوەیە دەکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top