چوار کۆچبەری نایاسایی لە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستدا

چوار کۆچبەری نایاسایی لە هەوڵی پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گیانیان لەدەستدا

چوار کۆچبەری نایاسایی کە هەوڵیان دەدا لە کەناڵی ئینگلیزی بپەڕنەوە گیانیان لەدەستدا و کۆچبەرێکی دیکەی نایاسایش بە سەختی بریندار بوو.

بەگوێرەی میدیاکانی فەرەنسا، کاربەدەستانی ئیدارەی دەریایی ئەم وڵاتە کاتژمێر ٠٢:٠٠ بەکاتی ناوخۆ لە کەناراوەکانی شاری پادو کالەی لە باکووری فەرەنسا ناسنامەی ٥ کۆچبەری نایاساییان دەستنیشانکردووە، کە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێكیش بریندار بووە. گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی شاری بۆلۆن سور مێر.

ئەم کۆچبەرە نایاساییانە پلانیان دانابوو لە ڕێگەی کەناڵی ئینگلیزی بچنە ئینگلتەرا.

ئەم ڕووداوە کاتێک ڕوویدا کە بەلەمێكی بچوكی کۆچبەرە نایاساییەکان کەناراوەکانیان بەجێهێشت و هەوڵیان دەدا بچنە ناو ئەم بەلەمێكی دیكەوە.

زۆربەی ئەو کۆچبەرانەی کە کەوتبوونە ناو ئاوەکەوە لەلایەن هێزەکانی دەوریە ڕزگارکراون.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکان، قوربانییەکان کە ناسنامەی عێراقی و سووری بوون، بەشێک بوون لە گروپێکی زیاتر لە ٧٠ کەسی.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، ٢٩ هەزار و ٤٣٧ کۆچبەری نایاسایی بە پەڕینەوە لە کەناڵی ئینگلیزی گەیشتوونەتە ئەم وڵاتە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top