نوێنەر بەشێك لە بەرهەمەكانی نێو ئەڵبۆمەكەی بڵاوكردەوە

نوێنەر بەشێك لە بەرهەمەكانی نێو ئەڵبۆمەكەی بڵاوكردەوە

گۆرانیبێژ و ڕەپوان(نوێنەر) بەشێك لە تراكی نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە.

دوای تەواوبوونی كارەكان و ڕاگەیاندنی نوێترین ئەڵبۆمی گۆرانیی بەناوی (مانگەشەو) كە لە 9 تراكی گۆرانی پێكدێت,لە ئێستادا نوێنەر لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتیوب سێ بەرهەمی نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی بڵاوكردەوە بەناوەكانی(ڕەش-كاكە-هێدی),كە بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە هەموو پلاتفۆرمەكانی موزیك تەواوی بەرهەمەكانی نێو ئەڵبۆمەكە بڵاوبكاتەوە .

شایەنی باسە..(مانگەشەو) سێهەمین ئەڵبۆمی گۆرانیی نوێنەرە,لە دوای ئەڵبۆمی گۆرانی (ڕۆژ) كە ساڵی 2021و ئەڵبۆمی (بەهار)ساڵی 2022بڵاویكردەوە .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top