شەمسی کوێتی: حەزم لە جل و بەرگی شاراوە نییە

شەمسی کوێتی: حەزم لە جل و بەرگی شاراوە نییە

بەردەوام خانمە گۆرانیبێژی كوێتی (شەمس) ڕەخنەی لێ دەگیرێت، بەهۆی دەركەوتنی بوێرانە و لێدوانەكانی، بەڵام هەمیشە بە لێدوانی بوێرانەتر وەڵام دەداتەوە، بەتایبەتی لە وەڵامی ئەو هێرشانەی بەهۆی جلوبەرگەكانییەوە دەكرێتە سەری.

شەمسی كوێتی، ڤیدیۆیەكی لە ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك بڵاو كردەوە، ئەمەش وەك وەڵامێك بۆ ڕەخنەی یەكێك لە فۆڵۆوەرەكانی، لە ڤیدیۆكەدا دەڵێت: «من جلوبەرگ بۆ خۆم دەپۆشم، حەزم لە لەبەركردنی ئەوە جلوبەرگەیە كە شاراوە نەبێت و پیاسەكردن بەم شێوەیە”.

شەمس لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: «ئەگەر وا بیر دەكەیتەوە كە من ورووژێنەر و سەرنجت ڕاكێشم، من تۆم نەبینیوە و ناتناسم، بۆیە سەرنجت ڕاناكێشم، دواتر خۆت دەبینیتەوە كە سێ چارەكت ورگە، وەك ئەوەی تۆ سوپەر ماریۆ بیت، كەواتە بۆچی سەرنجت ڕابكێشم؟”

لە كۆتایی ڤیدیۆكەدا شەمس گوتیشی: «ئەگەر بمەوێ سەرنجی كەسێك ڕابكێشم دەبێ جوان و ڕێك بێت، كەسێك تاقی دەكەمەوە كە هەموو دنیا بهێنێت، كە فڕۆكە و كەشتییەكانی لە بەندەر و فڕۆكەخانەكان وەستا بن و جیهان بە ناوی سەرسام بن».

شەمس سەبارەت زیادەڕۆیی لە خەرجكردنی پارە دەڵێت: «من پێشتر خەرجیم زیاد لە پێویست بوو و چێژێكی زۆریشم لێ وەردەگرت، جاری وا هەبوو بۆ ژەمی ئێوارە یان خواردنی ئایس كرێم دەچوومە پاریس، تەنیا خەرجی فڕۆكەكانم لە سەد هەزار دۆلار زیاتر بووە، ئەگەر ئەو پارانەی لە شتی بێ مانا و چێشتخانەكان لە زیادە خەرجم كرد، دەمتوانی وڵاتێكی پێ بكڕم».

شەمس پێشبینییەكانی خۆی بۆ ساڵی ٢٠٢٤ بەم شێوەیە خستەڕوو، كە دەڵێت: «من بۆ ئەمساڵ گەشبین نیم، پێموایە لەمساڵ بەدواوە جیهان دابەش دەكرێت بە سەر دوو لایەندا، كۆیلە و سەردەستە، كە پشت دەبەستێت بە دوانەی خێر و شەڕ، نێر و مێ ڕەش و سپی، ئێمە لە سەردەمێكدا دەژین كە هەر دوو هەزارساڵێك دووبارە دەبێتەوە و پێی دەڵێن چاخی سەتڵ، ئەمانەش لێكدانەوەی فەلەكی و زانستین و ئەو دوو هەزار ساڵەی كە باسم كرد، لە دوو هەزار و بیست و چوار دەست پێدەكات، كە تێیدا پێشكەوتنی زانستی و تەكنەلۆژیای ترسناك و خیرا ڕوو دەدەن، ئەو كەسەی كە ملیارێكی هەبێت دەبێتە كەسێكی ئاسایی و تەنانەت لەمساڵیشدا سەروەت و سامانی زۆر زۆر ئاشكرا دەبن و دەدۆزرێنەوە».

Top